Accessibility links

گروپی لەشکری ئیسلام هەڕەشە لە ڕوسیا دەکات


گروپیکی بەهێزی سەرهەڵداوی سوریا ڕایگەیاند کە چەند موشەکێکی گرتۆتە فڕۆکەخانەیەک لە هەرێمیكی کەناری دەریا کە دەڵێت لەلایەن سەربازانی سوریاوە بەکاردێت.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە ڕۆژی هەینی بڵاو کراوەتەوە ئەندامانی لەشکری ئیسلامی هۆشداری دەدەن بە ڕویسا کە چێژ لە ئاشتی لە سوریا نابینن. لە گرتە ڤیدیۆکەدا جەنگاوەرانیان دەبینرێت کە چەندین جۆری موشەک دەگوازنەوە لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیە وێنەی نوێی سەتەلایتی نیشانی دا کە تانکی نوێی ڕوسی و زیرەپۆش و کەرەستەی لەشکری دەگاتە بنکەیەکی لەشکری لە لازقییە. ڕاپۆرت لەسەر بەهێزبوونی پێگەی ڕوسیا لە ناو سوریا لەلایەن کاربەدەستانی ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

XS
SM
MD
LG