Accessibility links

ڕێکخراوی چاودێری سوریا دەڵێت توندڕەوە ئیسلامییەکان 56 ئەندامی هێزی سەربازی حکومەتی سوریایان کە پارێزگای ئیدلب کوشتووە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ئەو سەربازانەی ڕژێم بە شێوازی گوللەباران کردن کوژراون لە فڕۆکەخانەی لەشکری ئەبو دوهور.

ئەو ڕێکخراوە چاودێرییە دەڵێت ئەم کوشتنکارییە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە ڕوویداوە بەڵام چەند ڕۆژێکی پێ چووە هەتا پشتڕاست بکرێت.

ئەو بنکە لەشکرییە یەکێک بووە لە دوا بنکەکانی کە لە دەستی لەشکری سوریادا مابێت لە پارێزگای ئیدلب لە 9 ی مانگی نۆ کەوتە دەستی سەرهەڵداوە ئیسلامییەکان، لە ناویاندا جەبهەتوڵ نوسەرەی سەر بە ئەلقاعیدەش.

XS
SM
MD
LG