Accessibility links

بەرپرسی ئاژانسی ناوکی UNسەردانی ئێران دەکات


ئێران دەڵێت سەردانەکەی ڕۆژی یەکشەممەی بەرپرسی ئاژانسی ناوکی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ تاران بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ناوکییە نەک پشکنینی گوایە سەرپێچی ناوکی ئێران.

ئاژانسی دەنگوباسی IRNA لە ڕۆژی شەممە لە زاری بهروز کەمالوەندی، وتەبێژی ئاژانسی ناوکی ئێرانەوە ڕایگەیاند ئامانجی یوکیا ئەمانۆ لە تاران بەرەوپێشبردنی ڕێککەوتنی ناوکی ئێرانە.

ڕاپۆرتێکی ئاژانسی AP لە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند ئەمانۆ لێکۆڵێنەوە لەسەرئەوە دەکات گوایە ئێران لە ڕابوردوودا کاری لەسەر دروستکردنی بۆبی ناوکی کردووە. کاتێک پرسیار لەسەر ئەو ڕاپۆرتە لە کەمالوەندی کرا گوتی " هەندیک لە میدیاکان لە ئاستی نێونەتەوەیی شت بڵاو دەکەنەوە کە مەبەستی خۆیان هەیە تیایدا".

XS
SM
MD
LG