Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: هەڵبژاردنی پێشوەخت لە هەرێم

  • Balen Salih

کۆبوونه‌وه‌کانی 5 لایه‌نه‌ سیاسییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌رده‌وامن و هێشتاش نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ جۆره‌ تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش له‌سه‌ر چۆنییه‌تی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ و ناکۆکییه‌ سیاسیه‌کانیان.
وا بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌چێت زۆرێک له‌ لایه‌نه‌کان باس له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌که‌ن وه‌ک ڕێگه‌ چاره‌یه‌ک بۆ ناکۆکییه‌کان، ئەمەش لەو ڕوانگەیەوەی دەشێت ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە پێشوەختە گۆڕانکارییەک لە هاوکێشەکانی هێزدا بێنێتە ئاراوە. ئەگەری ئەم گۆڕانکارییەش لە هێزدا بێگوومان بێ گرفت و کێشە نابێت.
ئایا له‌ ژینگه‌یه‌کی وه‌ها پڕ له‌ ناکۆکی سیاسی و یاسایی و بێ متمانه‌یی نێوان ئه‌و 5 لایه‌نه‌ی هه‌رێمی کوردستان (پارتی، گۆڕان، یه‌کێتی، یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی) ده‌کرێت هه‌ڵبژاردن بکرێت؟

عەدالەت عەبدوڵا

عەدالەت عەبدوڵا

ئەم جۆرە چارەسەرییە بۆ ناکۆکییەکانی هەرێم یانی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و حکومەت و سەرلەنوێ پێکهێنانەوەیان بەپێی ئەنجامە نوێیەکان.هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەگەر کرا ئەوا لە دەمێکدایە ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکانی هەرێم هەروادێ و قوڵ دەبنەوە، ئەمە جگە لەو بێ متمانەییەی لە نێوانیاندایە.
له‌ کاتێکدا کێشه‌که‌ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌ نه‌ک حکومه‌ت و په‌رله‌مان، ئیتر ئایا چ پێویست به‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌کات؟

میوانی بەرنامە:

عەدالەت عەبدوڵا، نوسەر و لێکۆڵەر

هاوکات کەم نین ئەوانەی لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختدان بە تایبەتیش کە لایەنەکانلە دەرەوە و لە ناوەوەی یاساش ناگەنە ڕێککەوتن بەڵام نیگەرانییەکانی خۆشیان نەشاردۆتەوە لەوەی دەشێت ئەم هەڵبژاردنانەش ڕووداوی نەخوازراو بە دوای خۆیدا بێنێت وەک قوڵکردنەوەی زیاتری قەیرانەکانی هەرێم.
ئایا گه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش کرا، لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێم ده‌توانن متمانه‌ بده‌ن که‌ ده‌نگدانێکی ئازاد و ڕه‌وا ده‌کرێت؟
ئایا هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ کۆتایی به‌ هه‌موو ئه‌و یارییه‌ سیاسیانه‌ دێنێت که‌ به‌ ناوی سازان یان ڕێکه‌وتنی فره‌ لایه‌ن ده‌کرێن؟

لە دەمی هەر هەڵبژاردنێکدا نابێت ڕێژەی بەشداری دەنگدەر بە هێند وەرنەگیرێت کە ئێستا کەلێنێکی گەورە لە نێوان خەڵک و حیزبەکانی ناو حکومەتیشدا بە ئاشکرایی بەدی دەکرێت بەهۆی هەروادێ و لەدەستدانی زیاتری متمانەی خەڵک بە دەسەڵات لەبەر چارەسەرنەکردنی قەیرانە ئابوری و سیاسیەکانەوە و نەبوونی خزمەتگوزاری و هەروەهاش کەم بوونەوەی ئەو بڕوایەی هەڵبژاردن بتوانێت گۆڕانکاری بنچینەیی بە دوای خۆیدا بێنێت.

(عەدالەت عەبدوڵا ) نوسەر و لێکۆڵەر لە بەرنامەی (لەگەڵ ڕووداوەکاندا) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

XS
SM
MD
LG