Accessibility links

وەزیرێكى كورد: چاكسازیەكەى عەبادى باڵانسى نێوان پێكهاتەكانى نێو ئەنجومەنى وەزیرانى تێكداوە


وەزیرى كۆچ و كۆچبەرانى حكومەتى عێراق ، ئاماژە بەوە دەكات كەمكردنەوەى وەزارەتەكان لەلایەن حەیدەر عەبادى‌یەوە ، باڵانسى نێوان نوێنەرانى پێكهاتەكانى لەنێو ئەنجومەنى وەزیراندا تێكداوە و كوردیش زەرەرمەندى یەكەم بووە.

دكتۆر دەرباز محەمەد ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"كورد ئێستا 13%ى ئەنجومەنى وەزیران پێكدەهێنێت، لەكاتێكدا رێژەى سونەكان لەنێو ئەنجومەنى وەزیران دا 26% و شیعەش 60% ە."

ناوبراو وتیشى"رێژەكە لەپەرلەمانى عێراق زۆر جیاوازترە ، رێژەى كورد 20% و عەرەبى سونەش رێژەكەیان ناگاتە 26%."

دەربارەى بارودۆخى ئاوارەكانى عێراق ، وەزیرى كۆچ و كۆچبەرانى عێراق وتى"عێراق كێشەى نەبوونى بودجەى هەیە و لەئێستادا تەنها 20% ى پێداویستى ئاوارەكانى پێدابین دەكرێت."

سەبارەت بە بە ئامانج كردنى ئاوارە سونەكان لەلایەن چەكدارە شیعەكانەوە، دكتۆر دەرباز محەمەد وێراى جەختكردنەوە لەسەر خراپى دۆخى ئەمنى عێراق ، بەڵام رەتیكردەوە ئاوارەكان بەئامانج كرابن.

كەم كردنەوەى نوێنەرانى كورد لەحكومەتى بەغدا و نەبوونى بودجەى پێویست بە هاوكارى كردنى ئاوارەكان، لە كاتێكدایە ژمارەیەكى زۆر عەرەبى سونەى ئاوارەى ناوچەكانى ناوەراستى عێراق روویان لەهەرێمى كوردستان كردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:03 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG