Accessibility links

لە ئاگرەکانی کالیفۆرنیادا پشت راستی مردنی ژنێک دەکرێت


A firefighter stands near a wildfire in Middletown, California, Sept. 13, 2015.
A firefighter stands near a wildfire in Middletown, California, Sept. 13, 2015.

کاربەدەستان لە کالیفۆرنیا دەڵێن ژنێکی بە تەمەنی کەم ئەندام وە یاخود پەک کەوتوو لە یەکێک لەو دوو ئاگرە گەورەیەدا کوژراوە لە بەشی باکوری ئیالەتەکە کە بە هۆێ توندی و گەورەیی ئاگر کوژێنەرانی بەزاندووە.

لاشەی باربرا مەک وولیمس کە تەمەنی 72 ساڵ بوە و بە هۆێ سووتانەکان لەشی لە زۆر رووەوە دووچاری رەقبوون بوە و لە ژێر خاک و خۆڵی ماڵەکەی دۆزرابوەوە نزدیک بە ناوچەی ناپا ڤاڵی( دۆڵی ناپا). ئاگر کوژێنەران هەوڵی رزگارکردنی مەک وولیمیان دا بەڵام بە هۆێ توندی زۆری ئاگرەکە لە دەوروبەرەکەدا نەیانتوانی پێی بگەن.

ئاگرەکە کە دۆڵەکەی گرتووەتەوە هەر لە رۆژی شەممەوە تا ئێستا 400 ماڵی تێکداوە و 24،000 هیکتاریش سووتاندوە.

تا درەنگانێکی شەوی دووشەممە تەنها 10 % ئاگرەکە کوژێنراوەتەوە.

XS
SM
MD
LG