Accessibility links

پوتن بەرگری لە یارمەتی لەشکەری روسیا دەکات بۆ سوریا


Vladimir Putin
Vladimir Putin

سەروکی روسی ڤلادمیر پوتن بەرگری لە یارمەتی لەشکەری وڵاتەکەی کرد بۆ سوریا و لە رۆژی سێشەممە ووتی روسیا بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانی هێزەکانی سەرۆک بەشار ئەسەد لە شەریاندا دژ بە پەلامار و دەست درێژیەکانی تیرۆریستان.

پوتن کە لە کۆنفراسێکی ئاسایشی خۆجەییدا لە تاجیکستان دوواوە ووتی ئەسەد کراوەیە بۆ کارکردن لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنێکی تەندرووستدا لە سوریا لەسەر چارەسەرکردنێکی رامیاریدا بۆ ئەو شەرە کە چوار ساڵ و نێۆ درێژەی کێشاوە، بەڵام لە پێشدا دەبێت تێشک بخرێتە سەر تیرۆریسم.

ئەسەد هەمیشە ووشەی تیرۆریسم دژ بەو سەرهەڵداوانە بەکار دێنێت کە بەرهەڵستی هێزەکانی دەکەن لە شەردا و ئالۆزتر بوەتەوە بەوەی دەوڵەتی ئیسلامی لە بەشێکی زۆری وڵاتەکەدا بڵاو بوەتەوە.

پوتن هەر وەها دژ بەو رەخنانە راوەستا کە دەڵێت دەست تێکەڵاوی روسیا لە سوریا ژمارەی ئەو کەسانەی ناوچەکە بە جێ دێڵن زۆرتر دەکاتەوە، ئەو ووتی بە بێ پشتێوانی روسیا لە سوریا بارەکە بەددتر دەبوو و چوونە دەرەوەی پەنابەرەکانیش زۆرتر دەبوو.

XS
SM
MD
LG