Accessibility links

دکتۆر مەریوان وریا قانع: هەموو ئاینەکان لە دنیادا دەتوانن هێزی توندڕەو دروست بکەن


دکتۆر مەریوان وریا قانع
دکتۆر مەریوان وریا قانع

ڕاو بۆچوونەکان زۆرن لەسەر چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی ئاینی کە لە ڕێکخراوەکانی وەک ئەلقاعیدە و دەوڵەتی ئیسلامی و بۆکۆ حەرامدا خۆیان نومایشت دەکەن.

سەرکردە لەشکرییەکانیش لەو بڕوایەدان هەر بە تەنها بەکارهێنانی میتۆدی سەربازی بەس نییە بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئایدیۆلۆژیای توندڕەویی ئاینی.

دکتۆر مەریوان وریا قانع، نوسەر و ڕوناکبیر دەڵێت وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ بنەبڕکردنی دیاردەی توندڕەویی ئاینی (دەوڵەتی ئیسلامی – داعش بە نمونە) پێویستە لە سەرەتادا ئەو هەلومەرجانە دیاریبکرێن کە ڕێکخراوێکی توندڕەوی وەک دەوڵەتی ئیسلامی دروستکردووە و دەشڵێت پێویستە لە چەند گۆشەنیگایەکەوە سەیری دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوە بکرێت لەوانە هەلومەرجی کۆمەڵایەتی ئابوری، وەک دەڵێت لە دنیای ئەمڕۆدا دۆخێک دروست بووە بەردەوام خەڵکێکی زۆر ، کۆمەڵێک هێز و گروپی کۆمەڵایەتی دیاریکراو دەکەونە پەراوێزی ژیانی ئابوری و کۆمەڵایەتییەوە کە هەست ناکەن سەر بەم دنیایەی ئەمڕۆن.

دکتۆر مەریوان دەڵێت ئەمڕۆ بوارێکی سەلەفی جیهادی هەیە کە داعش تیایدا گەمەکەری ژمارە یەکە و باسیش لەوە دەکات چۆن ئەم ڕێکخراوە توندڕەوانەی وەک دەوڵەتی ئیسلامی بۆ ڕاکێشانی خەڵک بەلای خۆیدا ئەو کەسانەی لە پەراوێزی کۆمەڵایەتی و ئابوریدان هەستی بوون بە بکەری کۆمەڵایەتیان پێدەبەخشێت و دەشڵێت ڕێک وەک هێزە مارکسیستیەکانی پێشووی دنیا، بەو شێوەیەی ئایدیۆلۆژیەتەکە ڕەگەزێکی تیادایە دێت شوناسێک دەبەخشێت بەو کەسە نامۆیانە و لە ناو ئایدیۆلۆژیەتەکەشدا دەیانکاتە مرۆڤی گۆڕەر.

دکتۆر مەریوان ئاماژەش بەوە دەکاتکە ڕێکخراوی توندڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی ڕێکخراوێکی ئایدیۆلۆژیشە و بریتیە لە کۆمەڵێک وێنەی دیاریکراو بەرامبەر بە مرۆڤ، بە مێژوو، بە زمانی قسەکردن بۆ باشە و بۆ خراپە و دەشڵێت ئایدیۆلۆژیایەکە کە ئاین ڕۆڵی هەرە سەرەکی تیادا دەبینێت لەو ڕوانگەی بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە تێگەیشتنەی کە گەلی ئیسلام گەلێکی غەدر لێکراوی پەلاماردراوە و هەروەها داعش وەها وێنای ئاین دەکات کە تاقە چارەسەرکردنێکە بۆ هەموو کێشەکانی مرۆڤ لەسەر زەوی و داعش جۆرێک لە بیرکردنەوەی ئایدیۆلۆژیەتی هەیە بە شێوەیەکی لێکردووە کە کردویەتیە بیرکردنەوەیەکی گڵۆباڵی کە وەک دکتۆر مەریوان دەڵێت ئەم جۆرە بیرکردنەوەیەش زۆر سادەیە کە دنیا لەسەر بنچینەی ئیسلام و نا ئیسلام و ئاین و کوفر و چاکە و خراپە دابەش دەکات.

بەڵێن ساڵح، وتووێژی لەگەڵ دکتۆر مەریوان وریا قانع نوسەر و ڕوناکبیر کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:39:40 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG