Accessibility links

ئەحمەد ئەسکەندەری: هەر پارت و رێکخراوەیەک بڵێ جگە لە رێبەرەکەی من و سەرۆکەکەی من هیچ کەس نییە جێگاێ بگرێتەوە سۆکایەتیە بە خەڵکەکە


Amed Eskandari
Amed Eskandari

لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بە تاێبەت و جیهانی سیەم بە گشتی،گرفتی سەرۆک و رێبەران هەیە، ئەوەیە کاتێک کەسێک دەگاتە شوێن و پلە و پایەیەک بە ئاسانی دەست بەرداری ئەو پلە و پایە نابێت.

ئەحمەد ئەسکەندەری لێکۆلەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" من لەو بروایەدام ئەمە دیاردەیەکی زۆر ئاڵۆزە، وەڵامێکی زۆر ئاسانی نییە، لەبەر ئەوە کۆمەڵێک هۆکار هەن وا ئەکەن کە ئەو کەسە بمێنێتەوە وە یاخود بە هیچ رەنگێک واز نەهێنێ. کاک ئەحمەد هەر وەها دەڵێت ئێستا ئەگەر سەرنجێکی دونیا بدەین بەو رێبەرانەی کە زۆر ماونەتەوە، چ لە رێکخراوێکی بچووکەوە بگرە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست تا وڵاتێک لە ئەفەریکا یان لە ئەمەریکای لاتین، کۆمەڵێک شت ئەدۆزرێتەوە. من پێیم وایە بەشێکی دێتە سەر کەسایەتی ئەو رێبەرە وە ئەو سەرۆکە کە ماوەتەوە، بەشێکی دێتە سەر هەلومەرجی مێژوویی ئەو کەسەی داناوە وە ئەو وڵاتە تێدایەتی، بەشێکی دێتە سەر شێوەی گەشە کردنی دیمۆکراسی وە هەڵس و کەوتی دیمۆکراتیک لە وڵاتەکەدا و تا چەندە دیمۆکراسی توانیوەتی جێگیر بێت لەو وڵاتەدا وە تا چەند توانیوەتی کە خەڵکەکە لەو ئازادی و دیمۆکراسیە کەڵک وەربگرێت. کاک ئەحمەد دەشڵێت هەر رێبەرێک وە یاخود هەر پارت و رێکخراوەیەک کە بڵێ جگە لە رێبەرەکەی من و سەرۆکەکەی من هیچ کەس نییە جێگاێ بگرێتەوە ئەمە لە چەندین لاوە هەڵەی کردووە و سۆکایەتیە بە خەڵکەکە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:15 0:00

XS
SM
MD
LG