Accessibility links

هیوا عوسمان: تەنها خاڵیک کە 5 لایەنەکەی هەرێم دەتوانن لەسەری ڕێکبکەون ئەوەیە کۆبوونەوەیەکی تر بکەن


هیوا عوسمان
هیوا عوسمان

5 لایەنە سیاسیەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەیاندا نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک و بڕیاریان داوە ڕۆژی 5شەممەی داهاتوو جارێکی تریش کۆببنەوە.

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە بەشدارە لە کۆبوونەوەکاندا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ نێوەندەکانی هەواڵ ئاماژەی بەوە کردووە کە پێشنیازی نوێ خراونەتە ڕوو.

دکتۆر فوئاد حسێن هەر تەنها ئەوەندە زانیاری داوە کە ئەو پێشنیازانە پەیوەندییان هەیە بە میکانیزمەکانی هەڵبژارنی سەرۆکی هەرێم و هەروەهاش دەسەڵاتەکانی سەرۆک.

هیوا عوسمان، نوسەر و ڕۆژنامەوان دەڵێت تا ئێستا پێناچیت هیچ ئاسۆیەک بۆچارەسەری سیاسی دیارنییە و هەردوو بەرەی ناو ئەم دانوستاندنانە لەسەر قەیرانی سیاسی هەرێم هیشتاش سورن لەسەر ڕای خۆیانن و ئامادەی لەبەردانەواندن نین و دەشڵێت بە دووری نازانێت ئەگەر ئەم لایەنانە نەگەنە ڕێککەوتن ئەوالایەنەکان یان سەرۆکی هەرێم پەناببەنە بەر ڕێکاری یاسایی یان چارەسەری تر.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕیز عوسمان ئاماژە بەوەش دەکات کە بە دووری نازانێت ئەم کۆبوونەوانە درێژە بکێشن زیاتر لەوەی چاوەڕوان دەکرێت و دەڵێت هاوشێوەی کۆبوونەوەکانی ئاشتی کە لە ناوەڕاستی ساڵا=نی نەوەتەکاندا دەکران، ژمارەیان گەیشتە 200 یان 300 کۆبونەوە و دەشڵیت هیوادارە ئەم کۆبوونەوانەش وەهایان لێنەیەت بەڵام لەگەڵ دیارنەبوونی ئاسۆیەک بۆ چارەسەر پێدەچێت ئەم کۆبوونەوانە هەر بەردەوام بن مەگەر ئێرانێک یان ئەمریکایەک بە ڕژدی بێنە ناوەوە و ئەم کێشانە چارەسەر بکەن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:54 0:00

XS
SM
MD
LG