Accessibility links

هانا بۆمان:شەرڤانانی کورد لە دڵەوە شەر دەکەن و لە پێناوی کوردستان ومافی ژنان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست

  • Jani Diylan

Hanna Boman

Hanna Boman

لە دەستپێکردنی راپەرینی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی تر بۆ دەربرینی دلسۆزی و پشتێوانیان بۆ گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان پەیوەندیان بە پەیەدەوە کردووە و چوونەتە رێزەکانی یەپەژە و یەپەگەوە، کە ئەمەش لە کاتێکدا هاندەر و دڵخۆشکەر بوە بۆ شەرڤانەکان، لە هەمان کاتدا لە دەرەوەی کوردستان و لە سەر ئاستێکی جیهانیدا دەنگدانەوە و کاردانەوەی خۆێ هەبوە.

هانا بۆمان کە بە پڵنگی خۆر ناسراوە یەکێک لەو خانمە کەنەدیانەدایە کە بۆ ماوەیەک لە ناو رێزەکانی پەیەژەدا بوو و بە هەڵمان زانی پاش گەرانەوەی وتو وێژێکی لەگەڵدا ساز بدەین.

هانا دەڵێت لە رێگای مەڵپەری شێرانی رۆژئاواوە پەیوەندی درووستکردووە و پاش ماوەیەک لە رێگای کوردستانی باشورەوە بە قاچاغ خۆێ بە رۆژئاوا گەیاندووە، ئەو دەڵێت لە کاتی شەودا رووبارێکی پەریوەتەوە و چوەتە ئەوپەری سنور.

Hanna Boman

Hanna Boman

هانا هەر وەها دەڵێت هەموو کەسێک شایستەی ئەوەیە بە ئازادی و ئاسایش بژێت و هەر لەبەر ئەوە دەبێت بە هەمان شێوە یارمەتی کەسانی تر بدەین لە ووڵاتانی تر بە هەمان شێوە بژێن. دەشڵێت لە کوردستان وەکو کەسایەتیە ناودار و هونەرمەندەکان پێشوازی لێ کرا، دەڵێت کە لە ئۆتومۆبیلەکەم دەهاتمە خواری خەڵک دەیانویست وێنەم لەگەڵدا بگرن، بە راستی وەکو خانەوادە هەڵس و کەوتیان لەگەڵ کردم و زۆر لە کەنەدا بۆم خۆشتر بوو، بە راستی ژیان لەوێ زۆر خۆشتر بوو.

Hanna Boman

Hanna Boman

هانا دەشڵێت لە راستیدا شەرڤانەکان لە دڵەوە شەر دەکەن لەبەر خۆشەویستی بۆ ووڵاتەکەیان و نەک هەر ئەوە بەڵکو لە هەمان کاتدا بۆ مافی ژنان لە رۆژهەڵاتی ناوەراستیشدا تێدەکۆشن وە بە چاوی خۆم بینیم چۆن بە یەکسانی لەگەڵ ژناندا هەڵس وکەوتیان دەکرد و لە رووی یەکسانیەوە زۆر لە رۆژئاوا لە پێشتردان.

هانا هەر وەها دەڵێت بە گەواهی ئەو شەرڤانە بێگانانەی تر کە لەوێدا بوون تورکیا یارمەتی داعشی دەدا وە بە چاوی خۆیان بینی بریندارەکانی داعش رەوانەی تورکیا دەکران بۆ تیماری کردن.

XS
SM
MD
LG