Accessibility links

چەکدارانی داعش ژمارەیەک هاووڵاتی کورد دەستگیر دەکەن


چەكدارانی داعش ئۆپەراسیۆنێكیان لە ناو شاری موسڵ دەسپێكرد لە ئۆپەراسیۆنەكەدا ئەمرۆ ٢٦ هاووڵاتی کوردیان دەستگیرکر و هۆكارەكەشیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە لە ماوەكانی رابردوودا ئەم كوردانە لەرێزەکانی سوپای عێراقدا خزمەتیان كردووە سەرەڕای ئەوەی كە بە هیچ شێوەیەك پەیوەندیان بە سوپای عێراقەوە نەمابوو.
لەمبارەیەوە سەعید مەمو زینی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەموسڵ بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاند لەگەرەکی گۆگجەلیلی شاری موسڵ چەكدارانی داعش ٢٦ ھاوڵاتی کوردیان دەستگیرکردووە چونكە پێشتر لە سوپای عێراق خزمەتیان ھەبووە.
هەروەها مەمو زینی باسی ئەوەشی كرد كە ئەمڕۆ رۆژی یەكشەممە بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێك لە ناو فڕۆكەخانەی موسڵ شەش چەكداری داعش کوژران یەكێک لە كۆژراوەكانیش ئەمیری دەوڵەتی ئیسلامی بوو بەناوی ئەبو ئەیاد ئەلعەفری.

ماوەیەكە گروپێك لە ناو شاری موسڵ دەركەوتووە كە چەكدارانی داعش دەكاتە ئارمانج و ڕۆژانە داعش بە دەستی ئەو گرووپەوە كوژرا و برینداری هەیە.

ڕاپۆرتی ئەحمەد زێباری
please wait

No media source currently available

0:00 0:01:33 0:00

XS
SM
MD
LG