Accessibility links

بەهۆی پێکدادانی نێوان پۆلیس و پەکەکە 9 کەس دەکوژرێن


ئاژانسی دەنگوباسی دەوڵەتی تورکیا ڕادەگەیەنێت سێ پۆلیس و شەش سەرهەڵداوی کورد لە پێکددانەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا کوژراون.

ئاژانسی ئەنادۆڵۆ دەڵێت سەرهەڵداوەکان ئۆتۆمبێلێکیان لە ڕۆژی شەممە تەقاندۆتەوە لە خاڵێکی پشکنینی پۆلیس لە هەرێمی شرناخ دوو ئەفسەری پۆلیسیان کوشت و پێنجی تریش بریندار بوون. و دەشڵێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشەدا شەش سەرهەڵداو کوژراون.

ئەنادۆڵۆ دەشڵێت لە ڕووداوێکی تردا سەرهەڵداوان لە سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە شارۆچکەی سیلڤان تەقەیان لە پۆلیس کرد لە ئەنجامدا پۆلیسێک کوژرا و یەکێکی تریش بریندار بوو.

XS
SM
MD
LG