Accessibility links

سۆران پاڵانی: بزووتنەوەی ڕۆژهەڵات و چالاکییەکانی لایەنەکانی ڕۆژهەڵات لە هەندێک لاوە سنوردار کراون

  • Balen Salih

سۆران پاڵانی

سۆران پاڵانی

لەگەڵ تەواوی گۆڕانکارییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و ئەو ئەگەرانەی هەن بۆ بەرەنجامەکانی ڕووداوەکان بەڵام زۆرێک لە چاودیر ڕەخنە لە لایەنە سیاسیەکانی هەرێم دەگرن.

دەگوترێت لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نەیانتوانیوە بە شێوەیەکی پێویست لەگەڵ ئەم ڕووداوانەدا هەنگاوی سیاسیانەی خۆیان بنێن.

سۆران پاڵانی، مامۆستای زانکۆی کۆیە دەڵێت لە دوو ساڵ لەمەوبەر و لە پاش دەرکەوتنی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی و پێشتریش دەستپێکردنی بەهاری عەرەب گۆڕانکاریی بەرچاویان لە نەخشەی سیاسی ناوچەکەدا هێناوەتە ئاراوە و لە هەمان کاتیشدا پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا قۆناغێکی نوێی بڕیوە و دەشڵێت لەم هەل و مەرجەدا ڕەنگە بەشێک لە کوردستان زیاتر بووبێتە کرۆکی باس بەڵام بەداخەوە کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەبووەتە بەشێک لەم گرنگیپێدانە ڕەنگە یەکێک لە هۆاکارەکانی بگەڕێتەوە بۆ ئەو کێشانەی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەگەڵ کوردی ڕۆژهەلاتدا هەیەتی.

بەڕێز پاڵانی دەڵێت دابەشبوونەکان و ناکۆکییە سیاسیەکانی نێوان لایەنەکان قۆناغێکی زیانبەخش بوولە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەڵام ئێستا قۆناغەکە بەرەو هەماهەنگی و هاوکاری زیاتر دەڕوات.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ سۆران پاڵانی مامۆستای زانکۆ کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتوووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG