Accessibility links

هیوا گوڵ مەحەمەدی: لە راستیدا تەنها خەڵكی سڤیل لە قەندیل دا بونەتە قوربانی بۆمبارانەکان و سرۆشت زیانی پێی کەوتووە

  • Jani Diylan

Hiwa Golmohamdi هیوا گول مه‌حه‌مه‌دی

Hiwa Golmohamdi هیوا گول مه‌حه‌مه‌دی

لەو رۆژەوە شەڕ لە نێوان لەشکەری تورکیا و یارتی کرێکانی کوردستان دەستیپێکردووە، تورکیا سەدان هێڕشی ئاسمانی بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە ئەنجام داوە، بە پێی رۆژنامەی حوریەت دەیلی نیوز تەنها لە شەوی رابوردوو 9/11 ، 21 فرۆکەی تورکی لە هێڕشەکاندا بەشداریان کردووە.

هیوا گوڵ مەحەمەدی رۆژنامە نووس و چاودێرێ کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، سەبارەت بەوەی سەیر ئەوەیە نە تورکیا، نە هاوپەیمانان و بگرە نە ئەمەریکاش لە هیچ هێڕشێکدا بۆ سەر داعش ئەوەندە فرۆکەیان لە یەک هێڕشدا بە کار نەهێناوون دەڵێت" زۆر خێرا دەرکەوت نیازی تورکیا ونیازی ئەردوغان دژایەتی داعش نییە بەڵکو دژایەتی کوردەکانە، چونکە ئەو هێزەی گەلی کورد لە باکوری کوردستاندا هەبوو، ئەو هێزەی کە گەلی کورد لە باکوری کوردستان و لە تورکیا نیشانی دا پێشی ئەو دەسەڵاتە بێ چەند و چۆنەی ئەردوغانی گرت کە دەبوو بە دیکتاتۆریەت لە ناوچەکەدا و هەموو کۆمەڵگای مرۆڤایەتی تێدا زیانی لێ دەکەوت، بۆیە هەموو هێزی خۆێ بە کار دێنیت کە جارێکی دیکە هەستی لایەنی توند رەوو یان لایەنی نەتەوە پەرەستی تورکیا بجۆڵێنێت وە بتوانێت لە هەڵبژاردنی پێش کاتدا کە لە مانگی نۆڤامبر ئەنجام دەدرێت ئەو رێژە دەنگەی کە پێویستیەتی بۆ دەسەڵاتێکی بێ چەند و چۆن لە تورکیادا بە دەست بێنێ. کاک هیوا دەشڵێت ئەردوغان هەوڵ دەدات لەو کێشەییەی کە ئێستا ئەوروپا تێ کەوتووە، کێشەی پەنابەرانە وە ئەو کێشەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و سوریادا هەیە کە ئەمەریکادا لەوێ زۆرتر سەرگەرمە و لە عێراقدا زۆرتر سەرگەرمە لەو بۆشاییانەدا کەڵک وەربگرێ، هەم هێزی خۆێ بەرامبەر بە کورد بە کار بهێنێ و سەرکۆتێکی زۆرتر پێش بخات و کوردەکان بترسێنی و بڵێت وە بڵێ ئەگەر ئێوە دەسەڵاتی بێ چەند و چۆنی من پەسەند نەکەن، ئەوا بەو شێوە من لەگەڵتانا هەڵس و کەوت دەکەم.کاک هیوا دەشڵێت لە راستیدا تەنها خەڵكی سڤیل لە قەندیل دا بونەتە قوربانی و سرۆشت زیانی پێی کەوتووە".

XS
SM
MD
LG