Accessibility links

شەماڵ بەشیری: یان ئیمپراتوریەتی کۆنی جارانی تورکیا دەمرێت و پێکهاتەیەکی نوێ دیموکراتیک و سڤیل دێتە ئاراوە یان شەرێکی ناوخۆ

  • Jani Diylan

Shamal Bashiri

Shamal Bashiri

شرۆڤەکاران دەڵێن تورکیا لە مەترسی گەرانەوەدایە بۆ سەرەتای ساڵانی 90 بە تاێبەتی لە بەر چاوگرتنی رووداوەکانی جەزێرە.

شەماڵ بەشیری لێکۆڵەر و بەرپرسی پێشووێ پەیوەندیەکانی دەروەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" من لەو بروایەدام تورکیا لە بەردەم قۆناغێکی گرنگ و چارەنووس سازدایە، هەر وەکو چۆن لە قۆناغی پێش شەری جیهانی یەکم ئینگلیزیەکان لەو بروایەدا بوون ئیمپراتوری عووسمانی پیاوێکی پیرە و لە بەردەم مردندایە، ئێستاش تورکیای ئەردوغان لە هەمان قۆناغی سەردەمی کۆنی عووسمانیدایە، واتە ئیتر ناتوانێ وەڵامدەرەوەی ئەم قۆناغەی لە سیاسەت لە ناو تورکیا و لە ئاست رۆژهەڵاتی ناوەراست بێ و ناچارە بە گۆڕانکاریەک. کاک شەماڵ هەر وەها دەڵێت ئەوەی ئێستاکە لە ئاست تورکیا دەیبینین کە رۆژ بە رۆژ بە شەڕێکی ئیتنیکی ناوخۆیی دەچێ، یان ئەم گوشارانەی لە شاری جەزیرەدا گەیشتووەتە لوتکە گوزارش لەمە دەکات کە ئێمە ئێستاکە رووبەرووێ ژانی لە داێکبوونێکین، لە داێکبوونێک کە ئایا ئەم تورکیا کۆنەی لە چەشنی ئیمپراتوریەتی کۆنی جارانە دەمرێت و پێکهاتەیەکی نوێ دیموکراتیک و سڤیل لە تورکیا دێتە ئاراوە یا ئەوەیە خەیر تورکیا رووبەرووی شەرێکی ناوخۆیی دەبێتەوە 10 – 15 ساڵ دەخایەنێ. کاک شەماڵ دەشڵێت من لەو بروایەدام هەردوو لایەنی بەشدار لە کێشەی ئەمرۆێ ناو تورکیا هەڵگری ستراتیژی شەڕ نیین".

XS
SM
MD
LG