Accessibility links

ڤیان مەجید فەرەج: چاکسازی بە کۆمەڵێک هێز دەکرێت کە خۆیان بەشێک نەبن لە گەندەڵی


ڤیان مه‌جید فه‌ره‌ج
ڤیان مه‌جید فه‌ره‌ج

لە دەمێکدا هەرێمی کوردستانی عیراق بە قەیرانێکی ئاڵۆزی سیاسیدا ڕەت دەبێت، گەورە کاربەدەستانی هەرێمەکە باس لە هەبوونی پڕۆژەی چاکسازی دەکەن وەک دەگوترێت بە مەبەستی باشترکردنی ژیانی دانیشتوانی هەرێمەکەیە.

ئەم دەنگۆی ڕیفۆرمانە لە دەمێکدایە نیگەرانی سەرەکی لە شەقامی کوردیدا ئەگەر و نەگەری پێشهاتە سیاسیەکانە و هەروەهاش دابین کردنی موچەی خەڵکە.

پرسیارە سەرەکییەکە لەوەدایە ئایا لەم رەوشە سیاسیەی ئەمڕۆدا دەرفەتێک هەیە بۆ چاکسازی کردن؟

ڤیان مەجید فەرەج، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت لەوبڕوایەدا نییە ئەم دەسەڵاتەی ئێستای کوردستان بتوانێت چاکسازییەک بکات بۆنی خۆشگوزەرانی لێبێت بۆ خەڵک و دەشڵێت چاکسازی لەسەر بنەمای سیستەم دەکرێت نەک بە ئاڵوگۆڕکردنی تاکە کەسەکان.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵین ساڵح، ڤیان مەجید فەرەج ئاماژەش بەوە دەکات لە هەرێمی کوردستان هەرگیز چارەسەرییەکی یەکلاکەرەوە بۆ کێشەکان و گرفتەکان نەکراون و بەڵکو چارەسەریەکان تەنها بۆ ماوەیەکی کاتی بوون و دەشڵێت ئەو ڕەوشەی ئێستا هەیە لە هەرێم کە بە گەشەکردنی "کەڕوو" ناودێری دەکات و دەشڵێت لە دوای ڕاپەڕینەوە هەر بەم شێوەیە بووە و دەسەڵات هیچ ئامانجێکییشی نییە بۆ بە دامەزراوی کردنی دام و دەزگاکان چونکە ئەگەر شتێکی لەو بابەتە بکەن ئەوا ئەوەی لە 24 ساڵی ڕابردوودا کردویانە چی دی بۆیان ناچێتە سەر.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:33 0:00

XS
SM
MD
LG