Accessibility links

دیالە: لەژێر فشارى خۆپیشاندەراندا ژمارەیەک بەرپرس لەسەر كار لابران


ماوەى پێنج هەفتەیە خۆپیشاندان زۆربەى شارو شارۆچكەكانى پارێزگاى دیالەى گرتووەتەوە و سەرجەم خۆپیشاندەرانیش شیعە مەزهەبن و ، لە ژێر فشارى خۆپیشاندانەكانیش دا ، ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە بریارى دوور خستنەوەى ژمارەیەك قایمقام و بەرێوەبەرى ناحیەى دەركردووە.

كەریم عەلى جێگرى پارێزگارى دیالە، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"خۆپیشاندەرانى پارێزگاى دیالە ، داواى گۆرِینى بەرپرسان دەكەن و ئەو بەرپرسانەش كە داواى لابردنیان دەكرێت شیعەن."

هاوكات زاهید تاهیر ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە، ئاماژەى بەوەكرد لە ژێر فشارى خۆپیشاندەران دا ، ئەنجومەنى پارێزگا بریارى لابردنى قایمقامى خاڵس و چەند بەرێوەبەر ناحیەیەكى داوە، وتى"هەندێك ناوچەى تریش هەرەشەى خۆپیشاندان دەكەن ئەگەر بەرپرسەكانیان لانەبرێت."

بەبرواى ئەندامەكەى ئەنجومەنى پارێزگا، ئەجێنداى سیاسى تێكەڵ بەداواكارى خۆپیشاندان بووە و هەندێك لایەنى سیاسى خۆپیشاندانەكان بۆ تەسفیەكردنى نەیارەكانیان بەكاردەهێنن.

خۆپیشاندانى شیعە مەزهەبەكانى پارێزگاى دیالە، لەكاتێكدایە پرۆژە چاكسازیەكەى عەبادى ناكۆكى لەنێو لایەنە شیعەكان دا دروست كردووە، بۆیە گومان دەكرێت ئەو لایەنانە خۆپیشاندانەكان لەدژى یەكترى ئاراستە بكەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:01 0:00

XS
SM
MD
LG