Accessibility links

رۆحانی دەڵێت لە سوریا کە هاووڵاتیان دەکوژرێن دیموکراسی لە پێش نایەت


Hasan Rohani

Hasan Rohani

سەرۆکی ئێرانی حەسەن روحانی لە رۆژی سێشەممە ووتی ئێستاکە لە سوریا لە کاتێکدا هاووڵاتیان لە وڵاتی هاوپەیمانی سەرەکی کۆماری ئیسلامیدا دەکوژرێن، دیموکراسی لە پێش نایەت.

رۆحانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانێدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئوتریش هێنز فیشەر کە سەردانی ئێران دەکات ووت" ئایا ئەمرۆ باسی دیمۆکراسی لە پێشدا دێت لە سوریا"

" ئایا لە پێشدا باسی ئۆپۆزسیۆن و لایەنگیرانی حکومەت یاخود ریفۆرمکردنی دەستوری سوریا"

شایانی ئاماژە پێکردنە ئێران یارمەتی دارایی و لەشکەری بۆ سوریا دابین دەکات وە لەوێدا راوێژکارانی لەشکەری هەیە.

لە مانگی هەشت وەزیری دەرەوەی ئێران موحومەد جەواد زەریف بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە شەری چوار ساڵە پلانێکی ئاشتی پێشکەش بە سەرۆک بەشار ئەسەدی کرد.

رۆحانی لە رۆژی سێشەممە ووتی سوریا بە گشتی نائارامە بەوەی میلۆنان کەسان راگوێزاروون و سەدان هەزاریش کوژراوون.

رۆحانی هەر وەها ووتی ئەوەی بۆ تاران گرنگە ژیانی هاووڵاتیانی سوری و گەرانەوەی پەنابەرەکانە.

XS
SM
MD
LG