Accessibility links

دکتۆر عیزەت سابیر: داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بانکەکەی تورکیا سفر کراوەتەوە


دکتۆر عیزەت سابیر
دکتۆر عیزەت سابیر

سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت وەزیری سامانە سروشتیەکان حسابەکەی حکومەتی هەرێمی لە بانکی هاڵک لە تورکیا سفر کردۆتەوە.

دکتۆر عیزەت سابیر دەڵێت تا ئەو کاتەی وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی تورکیای کرد، هەرچ حسابێک هەبوو لە بانکی هاڵک یەکسان کراوەتەوە بە سفر و دەشڵێت ئەمەش وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لێی بەرپرسە چونکە ئەو حسابە بەناوی ئەو وەزارەتەوە بووە و کۆمپانیایەکیش گرێبەستێکی لەڕێی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە مۆرکردووە بۆ ماوەی 6 مانگ کە لە 15 ی مانگی شەشەوە دەستیپێکردووە و لەو کاتەوە بۆ هەموو مانگێک بڕی 850 ملیۆن دۆلاری داوە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە بەرامبەریشدا هەرێم مانگانە بایی 850 ملیۆن دۆلار نەوت دەدات بەو کۆمپانیایە.

سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاماژەش بەوە دەکات ئەو 250 ملیۆن دۆلارەی وەزیری سامانە سروشتیەکان باسی کردووە وەک بڕە پارەی خەرج کراو بۆ چاکردنەوەی بۆری گواستنەوەی نەوت نابێت بەو شێوەیە بێت وەک دەڵێت بەپێی گرێبەستە 70 ساڵیەکەی لە ساڵی 1973 لە نێوان بەغدا و ئانکەرە مۆرکراوە خەرجییەکەی ناکەوێتە ئەستۆی هەرێمی کوردستانی عێراق چونکە ئەو بۆریە نەوتە لەناو خاکی تورکیادا تەقێندراوەتەوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر عیزەت سابیر دەڵێت لە ناو پەرلەمانیشدا هەوڵ هەن بۆ بانگهێشتکردنی وەزیری سامانە سروشتیەکان بۆ پرسیار و وەڵام لەسەر ئەو بنچینەیەی چەندان پرسیاری لێکراوە و وەڵامی نەداوەتەوە و چەندان پەیمانیشی داوە بەبێ ئەوەی جیبەجێیان بکات هەر بۆیە وەک دەڵێت "شایانی ئەوەیە متمانەی لێ بسەندرێتەوە."

دکتۆر عیزەت دەشڵێت کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم و نەسازان دەیان قەیرانی تری بە دوای خۆیدا هێناوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:40 0:00

XS
SM
MD
LG