Accessibility links

هاوڵاتیانی ئه‌مەریکایی ده‌رباره‌ی مه‌رگی ئالان کوردی رای خۆیان دەدەن

  • Yahya Barznji

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌که‌ی ئالان کوردی و بەخاکسپاردنی له‌ شاری کۆبانی ، به‌ ته‌نها سه‌رانی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مەریکا قسه‌یان له‌سه‌ر کۆچی ئه‌و منداڵه‌ نه‌کرد، بەڵکو خەڵکیش غەمگینی خۆیان دەربڕی و بە گرنگی دەبینن ئاوردانه‌وه‌ له‌ که‌یسی کۆچبه‌ران له‌ سوریا و عێراق بدرێت.

Oliver from Germany

Oliver from Germany

وێنه‌که‌ی ئالان له‌ واشنتۆنیش به‌لای خه‌ڵکه‌وه‌ هه‌ژێنه‌ر بووه‌و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی لێدوانیان له‌ لایه‌ن په‌یامنێری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مەریکا له‌ واشنتۆن وه‌رگیراوه‌ ، داواده‌که‌ن وڵاتانی دنیا به‌ ده‌م ئه‌و پرسه‌ مرۆییه‌وه‌ بچن.

Sarab Bob

Sarab Bob

یه‌ک له‌و هاوڵاتییه‌ ئه‌مەریکاییانه‌ باسی له‌وه‌ کردووه‌ که‌ "چه‌ندین منداڵ له‌ مۆزه‌خانه‌ی هۆلۆکۆسته‌، هاوشێوه‌ی ئالان، به‌ڵام ده‌رسمان لێوه‌رنه‌گرت". که‌سێکیتر "ئالانی شوبهاندووه‌ به‌ منداڵی هه‌ر که‌س، ‌ به‌و شێوه‌یه‌ منداڵه‌که‌ی خۆی له‌ که‌ناری ده‌ریا ببینێت چی به‌سه‌ر دێت‌".

XS
SM
MD
LG