Accessibility links

مێزگرد: چارەسەرکردنی توندڕەویی ئاینی


چواردە ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ داڕمانی دوو باڵەخانە نێونەتەوەییەکەی نێوەندی بازرگانی جیهانی لە شاری نیۆیۆرک، گەلێک هاوکێشەی سیاسی لەم جیهانەشماندا گۆڕا، بەڵام ئەوەی وەک خۆی مایەوە ئایدیۆلۆژیەتی توندڕەویی ئاینی بوو کە لەو کاتەوە لە شێواز و فۆرمی جیاوازدا لە نێو کۆمەڵگاکاندا کار دەکات.

موحەمەد ئەمینی
موحەمەد ئەمینی

ئێستاشی لەگەڵدا بێت کۆمەڵگاکان لە نێوان بەرداشەکانی توندڕەوی ئاینی و بێدەنگی یانیش دەنگی شەرمنانەی میانڕەوانی ئاینی دووچاری جۆرێک لە سەرسوڕمان هاتوون لە کاتێکدا توندڕەوان بەرپرسن لە کوژرانی هەزاران کەسی بێتاوان بەهۆی هێرشەکانیانەوە و سەربڕینی خەڵکەوە و بڕیارە نا داوەرییەکانیان و تا دەگاتە جیهادی نیکاح و ئەو شتە نوێیانەی مەگەر هەر خۆیان بزانن چۆنی دادەهێنن. لە هەمان دەمیشدا ئەوانەی بە میانڕەو ناسراون زۆر جار وەک دەبینرێت تەنانەت ئەو هەوڵانەشی دەیدەن دەخرێنە خزمەتی بیر و ئایدیۆلۆژتای توندڕەوییەوە.

میوانەکانی مێزگرد:
موحەمەد ئەمینی، نوسەر و ڕۆژنامەوان

موئمین زەڵمی، نوسەر و ڕۆژنامەوان

موئمن زەڵمی
موئمن زەڵمی

نمونەیەکی سادە، لەگەڵ ئەوەشدا کە زیاتر لە شەست وڵات ئەندامن لە هاوپەیمانێتییەکدا و لەشەڕدایە لەگەڵ ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیدا بەڵام وەک زۆرێک لە پسپۆڕانی لەشکریی دەڵێن هێشتاش کاری زیاتر پێویستە بکرێت بۆ سنوردارکردنێکی تەواو یانیش لەناوبردنی ئەم توندڕەوانە کە جێی مەترسییەکی بەرچاون بۆسەر ئاسایشی جیهان.

لێرەدا پرسیار ئەوەیە؛ ئەگەر هاتوو توندڕەوانی ئەمڕۆش لەناوچوون، متمانە چییە سبەینێ لە فۆرمێکی تردا دەرنەکەونەوە؟

چۆن میانڕەوانی ئاینی دەتوانن بەرەنگاری ئەم دیاردەیە ببنەوە بە شێوەیەکی ڕاستەقینە و کاریگەرانە کە بتوانرێت بگوترێت بەشێكی گرنگو لە لەناوبردنی دیاردەی توندڕەویی ئاینی؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسی تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:21:37 0:00


XS
SM
MD
LG