Accessibility links

لە ناوچەی جەزیرە لە شرناخ سێ ڕۆژە هاتوچۆی هاووڵاتیان قەدەغە کراوە.

لە ڕاگەیاندنی قەدەغە کردنی هاتوچۆکەدا حکومەت ڕایگەیاند ئەم بڕیارە بە مەبەستی دەستگیرکردنی ئەندامانی ڕێکخراوەکانی تیرۆرستی دراوە.

جگە لە قەدەغە کردنی هاتوچۆ بە هەموجۆرێک پەیوەندییە تەلەفۆنیەکانیش لە جەزیرە بچڕاوە.

ڕۆژی یەکشممە سێ ڕۆژ بوو کە پەرلەمانتارانی هەدەپە لە ڕێگا بوون بۆ ناو جەزیرە بەڵام پۆلیس ڕێگای پێ نادان بچنە ناو شارەکەوە.

ئەندامێکی پەرلەمان هەدەپە نوێنەری شرناخ بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند دوو هاووڵاتی لە ناو جەزیرە کوژراون.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان خەجیجان فەرقین ببیستە.

XS
SM
MD
LG