Accessibility links

لە تایلەند بەرنوسی دەستوری نوێ ڕەت دەکرێتەوە


پەرلەمانی تایلەند کە لەشکری وڵات پشتیوانی لێدەکات، ئەمڕۆ یەکشەممە بەرنوسێکی بۆ دەستوری نوێ ڕەتکردەوە.

کۆمەڵەی ڕیفۆرمی نیشتمانی بەرنوسە نوێیەکەی بە 135 دەنگ بەرامبەر 105 دەنگ ڕەتکردەوە.

هەرچەندە ئەم ڕەتکردنەوەیە لەلایەن زۆر کەس پێشوازی لێکرا بەڵام هێشتا شکستێکی کاتی دەبێت بۆ سیستەمی گواستنەوەی تایلەند بۆ هەڵبژاردنی دیموکراسی لە کاتێکدا لەشکر دەسەڵاتێکی زۆری لەبەردەستدا دەبێت هەتا ئەو کاتەی دەستوری نوێ دابڕێژرێت.

ئێستا کۆمیتەیەکی نوێی 21 ئەندامی پێک دەهێنرێت بۆ ئەوەی لە ماوەی 180 ڕۆژی داهاتوودا بەرنوسێکی نوێ دابڕێژن. ئەمەش دەبێت لەلایەن یاسادانەرانەوە پەسەند بکرێت و دەخرێتە ریفراندۆمەوە ئەمەش مانای ئەوەیە هەتا ساڵی 2017 ش هەڵبژاردن ئەنجام نادرێت.

XS
SM
MD
LG