Accessibility links

ئەندامانی گروپی 20 گروپێکی تر بۆ بەهێزکردنی ژنان دادەمەزرێنن


بەهێزترین20 وڵاتی ئابوری جیهان گروپێکی نوێیان دامەزراند بە مەبەستی بەهێزکردنی ڕۆڵی ژن لە گەشەسەندنی ئابوری جیهاندا. گروپی ناسراو بە W-20 کە گروپێکی ڕێبەرانی ژنن، لە ڕۆژی یەکشەممە لە ئانکەرەی پایتەختی تورکیا دامەزرا، کە وەزیرانی دارایی و حکومەتانی بانکی ناوەندی لە گروپی 20 کۆبونەوە بۆ وتووێژ کردن لەسەر ئابوری جیهان. مەبەست لەو گروپە کارکردنە بەرەو بەهێزکردنی ژنان و دڵنیابوون لە بەشداری کردنیان لە گەشەسەندنی ئابوری.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەحمەت داڤدئۆغڵو ڕایگەیاند بەشداری ژنان گرنگە بۆ گەشەسەندنی ئابوری و گوتیشی باشترین ئاماژە بۆ گەشەکردنی وڵاتێک ئەوە بوو کە پێکەنین لەسەر لێوی ژنەکانی بێت.

داڤدئۆغڵو گوتی کاتێک ژنان پێ دەکەنن دەتوانیت دڵنیا بیت لەوەی وڵاتەکەیان خۆشحاڵە.

XS
SM
MD
LG