Accessibility links

ڕۆژنامەوانێکی هۆڵەندی لە تورکیا دەستگیر دەکرێت


ڕۆژنامەوانێکی هۆڵەندی دەڵێت لە کاتێکدا ڕووماڵی پێکدادانەکانی دەکرد لە ناوچە کوردنشینەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا، لە لایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیر کرا.

فریدریک گییردنک لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری ڕایگەیاندووە ئەو لە شرناخ دەستگیر کرا.

ئەمەش جاری دووهەم بوو کە ئەم ڕۆژنامەوانە سەربەخۆیەی کە زۆربەی ڕاپۆرتەکانی لەسەر کوردە دەستگیر بکرێت.

ئەو لە مانگی 1 بۆ ماوەیەکی کەم دەستگیر کرا بە تاوانی ئەوەی پرۆپاگەندە بۆ سەرهەڵداوە کوردەکان دەکات بەڵام پاشان تاوانەکە نەسەڵمێنرا لەسەری و لە مانگی 4 ئازاد کرا.

لەم هەفتەیەدا دادگایەکی تورکیا دوو ڕۆژنامەوانی ئاژانسی British Voice News ی ئازاد کرد کە بە تاوانی پەیوەست بە تیرۆرسم دەستگیرکرابوون کاتێک لە شاری دیاربەکرەوە ڕاپۆرتیان دەکرد. هاوکارێکیان کە دانیشتوی تورکیایە هێشتا لە زیندانە.

XS
SM
MD
LG