Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا : دیدەن دڵشاد


دیدەن دڵشاد
دیدەن دڵشاد

زۆرێک لە کەناڵە کوردیەکانی تەلەفزیۆن زنجیرە و فلیمە بیانییەکان دۆبلاژ دەکەن و دەیخەنە بەر دیدی بینەرانیان.

دوو جۆر ڕا هەن لەسەر ئەم زنجیرە دۆبلاژکراوانە، یەکەمیان لەوبڕوایەدایە زۆرێک لە زنجیرەکان دەبنە مایەی هاندان بۆ توندوتیژی و ناتەبایی لە ناو کۆمەڵگادا. ڕای دووهەمیشیان بە ئاسایی دەیبینێت و وەک گواستنەوەی فەرهەنگ و هونەری کۆمەڵگاکانی تر سەروسەودای لەگەڵدا دەکات.

کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان زۆر بوون و هەر یەکەشیان بەشوێن گەورەترین ژمارەی بینەر دەگەڕێن بۆخۆیان و ئەڵبەتە ئەمەش بۆتە مایەی دروستبوونی پێشەبڕکێیەکی زۆر لە نێوانیاندا کە وەک هەندێک لە پسپۆڕانی بواری تەلەفزیۆن دەڵێن لە هەندێک باردا ئەو پێشەبڕکێیانە دەبنە مایەی کرچ و کاڵی لە بەرهەمەکانیاندا و بەتایبەتیش ئەو زنجیرە بیانیانەی جا ئایا کۆریەکان بن یان تورکیەکان کە دۆبلاژ دەکرێن.

میوانی بەرنامە:
دیدەن دڵشاد

لەسەر چ بنەمایەک ئەم زنجیرە و فلیمانە دۆبلاژ دەکرێن و ئایا چەندێک ڕەهەندە کولتوریەکانی کۆمەڵگای کوردی بە هێند وەردەگیرێن لەکاتی بڕیاردان لەسەر دۆبلاژکردنی کارێکی بیانی؟

ئایا کاری دۆبلاژکردن زیاتر دەکەوێتە سەر وەرگێڕانی دەقەکان یان توانستی هونەریی لە پێشکەشکردنیدا؟

ئایا بینەر دەتوانێت دیاردە باش و خراپەکان لەم کارە دۆبلاژکراوانەدا جیابکاتەوە؟

هاوڕێیەکی هونەرمەندم پێی وتم "بینەری زنجیرە دۆبلاژکراوە کۆریاییەکان و تورکییەکان بینەرێکی زۆریان هەیە بە ئەندازەیەک دەکرێت بگوترێت زیاتریشە لە بینەرانی دراما کوردییەکان."

( دیدەن دڵشاد) هونەرمەند لە بەرنامەی ژیان لە فەرهەنگدا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:24:17 0:00

XS
SM
MD
LG