Accessibility links

دکتۆر کرمانج گوندی: مرۆڤ کە هیچ دەربازبوونێک، هیچ روناکیەک لەودێوێ تونێلەوە نابینێت روو دەکاتە دەرەوە


Dr. Kirmanj Gundi
Dr. Kirmanj Gundi

لەم دوایانەدا کێشەی کۆچ و کۆچبەری و ئاوارەیی بوەتە گرفتێک کە زۆری جیهان وە تاێبەتی یەکێتی ئەوروپا بە دەمیەوە دەناڵێنێ، ئاخۆ سەرچاوەی ئەم کۆچ و پەبانەریەوە لە کوێەوە هەڵقوڵاوە؟

دکتۆر کرمانج گوندی مامۆستای زانکۆێ ئیالەتی تەنیسی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" مرۆڤ لە هەلومەرجێکدا بریار دەدات زێد و زێدبار و ژیانی پێشینی خۆێ بە جێ بهێڵێت کە دەکەوێتە بارێکەوە ئیتر هیچ دەرباز بوونێک، هیچ رووناکیەک لەودێوێ تونیل نابینیت کە پێی ئومێدوار بێت بەوەی بە پشوو درێژی و مانەوە لەو ژینگەیەی کە ژیانی تێدا ئاڵۆز بوە بتوانێت درێژە بە ژیانی بدات. دکتۆر کرمانج هەر وەها دەڵێت کە مرۆڤ بریار دەدات وڵاتی خۆێ، شاری خۆێ، خانەوادە و خزم و کەس و کاری خۆێ بە جێ بهێڵی، بارێکە گەیشتوەتە بێ چارەترین ئاستی ژیانی خۆێ کە لەوێەوە دەبینیت کە رۆژانە کەرامەت وسەروەری ئەو کەسە وەکو مرۆڤ، مافەکانی وەکو مرۆڤ پێشێل دەکرێت وە وەکو ژمارەش ناژمێردرێت، هەر لەبەر ئەوەیە بەرەو ئاێیندەیەکی نا دیار سەر هەڵدەگرێت. سەبارەت بەوەی بۆ ئەو وڵاتانەی راستەوخۆ دەستیان لە شەڕ و تەنگەژەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا هەیە ئەو پەنابەرانە لە خۆ ناگرن لە جیاتی سەر هەڵگرتن بەرەو ئەوروپا دەڵی، هە مووو ئەو وڵاتانە، عەرەبستانی سعوەدی، قەتەر، دوبی و تورکیا دەست تێکەڵی ئەو بارەن، ئەو قەیرانیە کە لەوێ بەدیهاتووە نەک بۆ چارەسەرکردنی ژیانی خەڵک ، نەک بۆ گۆڕانکاری بە جۆرێکی رەواتر کە سەروەری و کەرامەتی ئەو مرۆڤانە دەستەبەر بکات".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:38 0:00

XS
SM
MD
LG