Accessibility links

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت لەسەر داوای یەكیتی نیشتمانی كوردستان كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكەی ‌ یەكشەممە بۆ كاتێكی نادیار دوادەخرێت.

مەحمود محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامی شاندی دانوستانكاری ئەو حیزبە بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیوەندییان بە سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمەوە كردوە بۆ درێژكردنەوەی وادەی كۆبونەوەكان و دواخستنی بۆ كاتێكی تر.

ئەو ئەندامەی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان پێشبینی كرد كەلایەنەكان بە شتی نوێوە بچێتە كۆبونەوەكان و وتی لەكۆبونەوەی ڕابردوودا پارتی دیموكراتی كوردستان سێ‌ پێشنیاری دابووە لایەنە سیاسیەكان و لەئێستاشدا ئەو حیزبە دەخوازێت چوار لایەنەكەی دیكە بژاردەی تریان هەبێت. بەڕێز محەمەد دەشڵێت یەكگرتووی ئیسلامی چارەسەری مام ناوەندی بۆ پرسی سەرۆكایەتی هەرێم هەیە و یەكێتیش چارەسەری مام ناوەندی پێ‌ باشە.

مەحمود محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دەشڵیت دەبێت هەمووان بەجۆرێك لە چارەسەر ڕازی بین كە دادگەری تێدابێت.

دکتۆر محەمەد ئەحمەد، یاریدەدەری ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت كۆمەڵی ئیسلامی و یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیوەندییان پێوەكردین و وتیان ڕاتان چۆنە لەسەردواخستنی كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكەی سبەینێ یەكشەممە؟

لەبارەی كاتی دەسپێكردنەوەی كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكان یاریدەدەری ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وتی:د.محەمەد ئەحمەد ئەوەشی وت تا ئێستا وادەی دواخستنی كۆبونەوەكە نەزانراوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

XS
SM
MD
LG