Accessibility links

مانەوەى نوێنەرانى كورد لەبەغدا


هەرچەندە حكومەتى عێراق كێشەى قوڵى لەگەڵ هەرێمدا هەیە و بودجەكەى بڕیوە، بەڵام نوێنەرانى كورد بە پێویستى دەزانن لە بەغدا بمێننەوە تا ئەو كاتەى هەرێم لەچوارچێوەى عێراقدا دەمێنێتەوە.

دكتۆر ئەشواق جاف ئەندامى پەرلەمانى عێراق لەفراكسیۆنى پارتى، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"ئەگەر حكومەتى عێراق دەستور هەڵبوەشێنێتەوە و بودجەى خەڵكى هەرێم و پێشمەرگە ببرێت مانەوەى نوێنەرانى كورد لە بەغدا هیچ مانایەكى نابێت."

بەڵام ئەمین بەكر پەرلەمانتارى فراكسیۆنى گۆڕان، ئاماژەى بەوەكرد نابێت كێشەكان لەبودجەدا كورت بكرێنەوەو، گوتی"عێراق پێیخۆشە بەم سێ‌ پارێزگاوە جیا ببینەوە، بەڵام ئێمە كێشەى زەوى و ناوچە دابراوەكانمان هەیە و دەبێت یەكلاییان بكەینەوە."

هاوكات ئەحمەد حاجى رەشید سەرۆكى فراكسیۆنى كۆمەڵى ئیسلامى، پێیوایە دەبێت نوێنەرانى كورد لەبەغدا بمێننەوە و نوێنەرایەتى كورد بكەن لەچوارچێوەى عێراقى فیدراڵ دا.

عێراق بودجەى هەرێمى بڕیوە و لە ئێستاشدا كار بۆ هەڵوەشاندنەوەى دەستور دەكات كە تاكە شانازى كوردەكانە، بۆیە بەشێك لەدانیشتوانى هەرێم مانەوەى نوێنەرانى كورد لەبەغدا بەپێویست نازانن.

دەقی ڕاپۆرتەکەی دڵشاد ئەنوەر

XS
SM
MD
LG