Accessibility links

کەسایەتی ناوداری ئاینی لە سوریا دەکورژێت


توندوتیژییەکانی دژ بە حکومەت ڕۆژی شەممە لە پارێزگایەکی باشوری سوریاش دەستیپێکرد کە بە شێوەکی گشتی خۆی لە شەڕی ناوخۆی سویادا بە دوور گرتبوو. ئەمەش ڕۆژێک پاش ئەوەی کە ڕێبەرێکی ئاینییان لە تەقینەوەیەکی دەگمەندا کوژرا کە چالاکوانە سڤیلەکان و میدیاکانی سەر بە حکومەت دەڵێن 25 کەسی تریشی تێدا کورژا.

شێخ وەحید بەڵعوس ڕێبەری ئاینی کەمینە دورزییەکان کەسایەتییەکی ناوداری ئاینی و ڕەخنە گرێکی سەرەکی بەشار ئەسەد بوو، داوای لە دانیشتوانی دورزی پارێزگای سویدا کردبوو تا نەچنە نێو هێزەکانی لەشکرییەوە. ئەو هەروەها ڕەخنەشی لە ملیتانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی دەگرت کە دەستیان بەسەر بەشێکی زۆری وڵاتەکەدا گرتووەو زیاتر ئاگری شەڕی ناوخۆی سوریا خۆش دەکەن کە زیاتر لە 250 هەزار کەسی تێدا کوژراوە.

بەلعوس پشتیوانییەکی زۆری لەو سەرهەڵداوانە دەکرد کە هەوڵی ڕوخانی ئەسەدیان دەدا.

هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵەش هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوەیەیان نەگرتۆتە ئەستۆ.

XS
SM
MD
LG