Accessibility links

ئەندامێکی باڵای کۆنگرێس دەنگ دژ بە ڕێککەوتنی ناوکی دەدات


سیناتۆری سەرەکی دیموکرات بن کاردن دژی ڕێککەوتنی ناوکی نێونەتەوەیی وەستایەوە لەگەڵ ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە بەرنامەی ناوکی.

کاردن کە بە یەکێک لە ئەندامە هەرە کاریگەرەکانی کۆنگرێس دادەنرێت کۆمیتەی پەیوەندییە دەروەییەکانی سینات بە دووریش نازانرێت کە ڕای خۆی لەسەر ئەم ڕێککەوتنە بگۆڕێت.

بڕیارەکەی بە گورزێک دادەنرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما کە هەول دەدات 41 دەنگی پێویستی دیموکراتەکان بەدەسبهێنێت تا بتوانیت ڕێگا لە ڕەتکردنەوەی ڕێککەوتنەکە لە سیناتدا بگرێت.

لە وتارێکی بیروڕادا لە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست سیناتۆر کاردن دەڵێت پاش تاوتوێکردنێکی زۆر گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ئەم ڕێککەوتنە شەرعییەت بە بەرنامەی ناوکی ئێران دەدات.

بڕیارە هەردوو خانەی پەرلەمان لە 17ی مانگی 9 دەنگ لەسەر ڕێککەوتنەکە بدەن.

XS
SM
MD
LG