Accessibility links

دکتۆر تاڤگە ئەحمەد میرزا: ئاشتەوایی لە نێوان لایەنەکانی عێراقدا لە ڕەوشێکی شلۆقدایە


دکتۆر تاڤگە ئەحمەد میرزا
دکتۆر تاڤگە ئەحمەد میرزا

هاوکاتی سەردانەکەی بۆ وڵاتی قەتەر، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕووبەڕووی ڕەخنە و ناڕەزاییەکی زۆری پەرلەمانتارانی شیعە دەبێتەوە.

ناڕەزاییەکان گەیشتوونەتە ئەو ئاستەی واژۆ کۆبکرێتەوە بۆ فشار خستنە سەر سەلیم ئەلجبوری تا دەست لەکار بکێشێتەوە.

دکتۆر تاڤگە ئەحمەد میرزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت هەرچەندە سەرۆکی پەرلەمان بە فەرمی سەردانی وڵاتی قەتەری کردووە بەڵام وەک بارێکی باو هەمیشە شیعەکان و سوننەکان کارتەکانیان دژ بە یەک و هەردوولاشیان کارتەکانیان دژ بە کورد بەکاردەهێنن و دەشڵیت ئەمەش یەکەم جار نییە سەرۆکی پەرلەمان سەردانی وڵاتێک بکات و ئەم سەردانەش بە سەردانێکی ئاسایی ناودێر دەکات.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر تاڤگە ئاماژەش بەوە دەکات کە تەنانەت پلانە چاکسازییەکانی سەرەک وەزیری عیراقیش بۆتە کارتێک لە نێو لایەنەکاندا و دژ بە یەک بەکاری دەهێنن و دەشڵێت گەر ئەم ڕەوشەی عێراق درێژەی ببێ ئەوا دوور نییە شەڕێکی تری ناوخۆیی لە وڵاتەکەدا بێتەوە ئارا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:37 0:00

XS
SM
MD
LG