Accessibility links

فەرهەنگ تاهیر: کێشەکانی گەنج لە هەرێم بە بڕیار چارەسەر ناکرێت بەڵکو بە کردەوە دەکرێت

  • Balen Salih

فەرهەنگ تاهیر

فەرهەنگ تاهیر

هەروادێ و ژمارەی گەنجانی کورد لە هەرێمی کوردستانی عێراق کە ڕوو دەکەنە هەندەران لە زیادبووندایە و وەک دەگوترێت لە ماوەی ئەمساڵدا هەزاران گەنج زێدی خۆیان جێهێشتووە.

دەمڕاستی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت بەڵێ زۆر ڕاستە و کۆچکردنی گەنجان بۆتە دیاردە و ئەمەش بەشیکە لەو قەیرانەی ڕووبەڕووی هەرێم و عێراق و ناوچەکەش بۆتەوە و دەشڵێت ئەگەر بە وردی لێکۆڵینەوە بکرێت دەبینرێت هەرکاتێک قەیرانی سیاسی و دارایی و ئاسایشی سەرهەڵدەدەن و یانیش هەر کاتێک کە ناوچەکەمان ڕووبەڕووی کێشەی نەخوازراو دەبێتەوە کاردانەوەی گەنجان جێهێشتنی وڵاتە.

فەرهەنگ تاهیر ئاماژەش بەوە دەکات کە لە هەرێمی کوردستان پڕۆژەی تایبەت هەن بۆ گەنج بەڵام وەک دەڵێت بەداخەوە ئەو پڕۆژانە خواستی گەنج ناهێننە دی لەو ڕوانگەیەوە کە گەنج بریتیە لە کەسێکی یاخی (بە مانا سیاسیەکەی نا) و لە یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەیدا لەگەڵ کۆمەڵگادا باس لە گۆڕانکاری و گەیشتن بە خواستەکانی دەکات لە ڕووی دابین کردنی ژیان و ئایندەیەوە و هەر بۆیەشە وەک دەڵێت وەک کۆی حکومەت نەتوانراوە ئەم خواستانەی گەنج دابین بکرێت یان ببینە جێی متمانەی گەنجان.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز تاهیر دەڵێت لە دۆسێی نەبوونی متمانەی گەنج بە کۆی دەسەڵات و پرۆسەی سیاسیش لە هەرێم بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ دروستنەکردنی گیانی وابەستەیی بە نیشتمان و بۆ خاک و بۆ نەتەوە لەلای گەنجان و دەشڵێت مەخابن لەبەر کێشمەکێشی سیاسی نێوان لایەنەکان ئەو وابەستەییەیان بۆ نیشتمان لەلای گەنجی کورد نەهێشت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG