Accessibility links

دکتۆر رێبوار کەریم: پارتی دەستبەرداری ئەوە نابێت سەرۆک لەلایەن خەڵکەوە هەڵنەبژێردرێ

  • Jani Diylan

Dr.Rebwar Karim دکتۆر رێبوار که‌ریم مه‌حمود

Dr.Rebwar Karim دکتۆر رێبوار که‌ریم مه‌حمود

پرسی سەرۆکایەتی هەرێم سەرەرای ئەوەی لایەنەکان تا ئێستا چەندین جار کۆبونەتەوە بەڵام دەر ئەنجامێکی دڵخۆشکەری لێ نەکەوتوەتەوە. ئایا لایەنەکان بە نیازی سازان یان سازشن لەسەر مانەوەی بارزانی بەرامبەر کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی وە یاخود گەرانەوە بۆ پەرلەمان بۆ ئەوەی بریاری خۆێ بدات؟

دکتۆر رێبوار کەریم مامۆستای زانستە رامیاریەکان لە زانکۆێ سلێمانی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە راستیدا رووێ راستەقینەی ئەم کێشەیە یاساییە کە بریتی لەوەیە سەودا لەگەڵ ئەم پرسەدا بە پێی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بکرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی هەنگاوەکان بۆ هەموارکردنەوەی ئەو یاسایە و پابەندبوون بەو یاسایە بە هۆێ تەوا نەبوونی کۆێ پێویستی ئامادبووان لە پەرلەمان یەکلا نەبوەوە، بۆیە بابەتەکە دراوەتە دەست هێزە سیاسیەکان و چەند هەفتەیەکە گفت و گۆ لەبارەیە دەکەن. دکتۆر رێبوار هەر وەها دەڵی بە شێوەیەکی گشتی ئەوەی تا ئێستا هەیە ئەوەیە کە پێی ئەچێ لە رووی سیاسیشەوە لایەنەکان نەگەنە دەرئەنجام. دکتۆر رێبوار دەشڵێت ئەو پەرلەمانەی پارتی داوای ئەکات جیاوازە لەو پەرلەمانەی چوار لایەنەکەی داوای ئەکەن، بۆیە من پێیم وایە بە ئاسانی پارتی دەست بەرداری ئەوە نابێ کە سەرۆک لە لایەن خەڵکەوە هەلنەبژێرێ".

XS
SM
MD
LG