لە کاتێکدا ئاسایشی سنورەکان هەتا دێت توندتر دەکرێن بۆ ڕێگا گرتن لە سنوربەزاندنی خەڵکی،بەڵام دیاردەی کۆچکردن هەر لە زیاد بووندایە. دەزگاکانی ڕاگەیاندن دیمەنە ترسناکەکانی کۆچی خەڵکی دەگوێزنەوە. هونەرمەندی فۆتۆگرافەر ڕەوەند جەواد کە خۆی هەرێمی کوردستانی بەجێهێشتووە لە بەرنامەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێوەدا باس لە هۆکاری کۆچکردنی دەکات.