Accessibility links

ئارێز ئەندەریاری:لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا هەدەپە دەنگەکانی زۆر دەچنە سەرەوە و ئاکەپە دا دەبەزێ

  • Jani Diylan

Arez Andaryari ئارێز ئه‌نده‌ریاری

Arez Andaryari ئارێز ئه‌نده‌ریاری

لە کۆتاییدا لە تورکیاحکومەتێکی کاتی تا کاتی هەڵبژاردن لە تورکیا پێکهێنراوو و هەدەپە بە دوو وەزیر تێدا بەشداری کرد، لە پێشدا گومان هەبوو کێ لەو حکومەتە نوێەدا بەشداری دەکات و بگرە هەدەپەش.

ئارێز ئەندەریاری چاودێر و چالاکی کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت"راستە دیار نەبوو کێ لەو حکومەتە بەشداری دەکات و هەدەپەش وەکو هەر پارتێکی تر ستراتیژ و تاکتیکی خۆێ هەیە بۆ پێشخستنی بەرنامە و پرۆگرامەکانی خۆێ و ئامانج سەرەکی بەشداریکردن لەو حکومەتە کاتیە دەگەرێتەوە بۆ چەندین هۆ، لەوانە هەدەپە تا ئێستا لە دەسەڵات نەبوە و ئامانج گەیشتن بە دەسەڵاتە بۆ جێگرتن و هێنانە ئارای ئەو گۆرانگاریانە کە بە نیازن، پەکخستنی هەوڵەکانی ئاکەپە لە ساختەکاری لە هەڵبژاردەنەکانی داهاتوو. کاک ئارێز هەر وەها دەڵی ئەو دوو وەزیرە ئەتوانن پرۆپاگەندەیەکی باشتر بکەن بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.کاک ئارێز دەشڵێت بە پێی ئەو راپرسیارانە کە ئەنجام دراوون هەدەپە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دەنگێکی زۆرتر بە دەست دەهێنی و ئاکەپە دەنگەکانی دا دەبەزێ".

XS
SM
MD
LG