ڕاپۆرتێک که سه‌رچاوه‌که‌ی بریتانیایه ده‌ڵێت تورکیا توانیویه‌تی ئه‌مریکا هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێت و ئه‌وه‌نده‌ی سودی له‌و ڕێکه‌وتنه‌ی نیوانیان وه‌رگرتوه بۆ لێدانی هێزه کوردیه‌کان ئه‌وه‌نده له‌ڕێکخراوی داعش نادات، له‌لایه‌کی‌دیکه‌وه تورکیا هه‌وڵ بۆ ناوچه‌ی دژه‌فڕین له‌سوریا ده‌دات، کاریگه‌ریه‌کانی له‌سه‌ر کورد و سوریا چۆن ده‌بێت؟ ئایا ناوچه‌ی دژه فڕین ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی تورکیا به‌ده‌ست دێنێت.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌نگی ئه‌مریکا گفتوگۆی لگه‌ڵ بێستوون خه‌له‌کانی نوسه‌رو جاودێری سیاسی کردوه.
خه‌له‌کانی ده‌ڵیت له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی کێشه‌ی سوریا تورکیا بشتیوانی بوه بۆ هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێکخراوی داعش و به‌مه‌به‌ستی سیاسی تورکیا دروستبوون، مه‌به‌ستی دووهه‌می بزافی ئازادیخوازی گه‌لی کورده له‌ناوچه‌که‌دا ، مه‌به‌ستی سێهه‌م تورکیا ده‌گه‌ڕێت به‌دوای ناسنامه‌ی ئایدۆلۆجیدا له‌ناوچه‌که‌دا خۆی پێ‌بناسێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌چوارچیوه‌ی ئه‌و هاوکێشه سیاسیه گه‌وره‌دا له‌ململانێی شه‌ڕی ساردی نێوان ئه‌مریکا و ڕووسیادا ده‌رهاتوه.
ده‌شڵێت سیاسه‌تی تورکیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌مریکا ناگونجێت، به‌ڵام ئه‌مریکا مه‌به‌ستی له‌م ڕێکه‌وتنه بنکه‌ی سه‌ربازی ئینچه‌رلیکه و نزیکبوونه‌وه‌یه له‌ناوچه‌که.
ووریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ بێستوون خه‌له‌کانی نوسه‌رو چاودێری سیاسی کردوه .
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه.