Accessibility links

کاوه‌ ئاهه‌نگه‌ری : ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی نیگه‌رانی گه‌وره‌ی سه‌رمایه‌دارانی ئێرانی نه‌ڕه‌واندۆته‌وه‌.

  • Wrya Kalle

ڕه‌خنه‌گران له‌ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ئێران ده‌ڵێن له‌به‌ردانه‌وه‌ندنی زۆری تێدایه‌ بۆ ئێران، به‌ڵام ئایا له‌به‌رامبه‌ر به‌مه‌دا هیچ ده‌سکه‌وتێک هه‌یه‌ بۆ ڕۆژئاوا به‌دستی بێنێت گه‌وره‌تر له‌وه‌ی له‌به‌ردانه‌واندنی بۆکردوه‌. باڵێۆزی ئه‌مریکا له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان سامانثا پاوه‌ر ده‌ڵێت ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێته‌ هۆی که‌نارگیرکردنی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی توانای واشنتن له‌به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانی دیکه‌ی له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا ، ئه‌بێت ئه‌و ئامانجانه‌ی‌دیکه‌ چیبێت له‌پشت ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌وه‌ ئه‌مریکا هه‌یه‌تی؟. ئه‌م رێکه‌وتنه‌ ئایا ئێرانی کۆشه‌گیرکردوه‌، وه‌ک ئه‌وه‌ی ووڵاتانی خۆرئاوا مه‌به‌ستیانه‌؟.

کۆماریه‌کانی ئه‌مریکا له‌کۆنگرس مه‌رتسی خۆیان له‌م ڕێکه‌وتنه‌ ده‌ربڕیوه‌، ئه‌مه‌ له‌چ ڕوانگه‌یه‌که‌وه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ئێران؟ ئایا هۆکاره‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێستای ئێران متمانه‌ی جیهانی له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ڕێکه‌وتنێکی وه‌هادا ناتوانێت به‌ده‌ستی بێنێته‌وه‌. ‌به‌رپرسانی ئه‌مریکا به‌تایبه‌تی کۆماریه‌کان له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌کدا ده‌ریان بڕیوه‌ واڵابوونی ده‌ستی ئێران له‌ڕوی ئابوریه‌وه‌ که‌ڕێکه‌وتنه‌ ڕێگای پێده‌دات ده‌بێته‌ هۆی زیاتر به‌هێزبوونی ئێران، ئه‌گه‌ر ئێران توانای ناوه‌کی نه‌بێت، به‌هێزبوونه‌که‌ی له‌جیداده‌بێت؟ ئه‌وه‌ش له‌یادنه‌که‌ین سه‌رۆکی ئێران حه‌سه‌ن ڕۆحانی ده‌ڵێت به‌م ڕێکه‌وته‌نه‌ توانای سه‌ربازی ئێران که‌م نابێته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ کاوه‌ ئاهه‌نگه‌ری ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دیمکراتی کوه‌ردستان کردوه‌.

ئاهه‌نگه‌ری ده‌ڵێت له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێکه‌وتنامه‌که‌ و لێدوانه‌کانی دوای ئه‌وه‌ به‌تایه‌بتی ئه‌وانه‌ی سه‌رۆک ئۆباما, ئه‌مریکا له‌به‌ردانه‌واندی نه‌که‌ردوه‌ به‌ڵکوو ئه‌وه‌ خودی ئێرانه‌ کردویه‌تی، له‌لایه‌کی‌دیکه‌شه‌وه‌ ڕێکه‌وتنه‌که‌ ده‌ستی ڕۆژئاوای واڵاکردوه‌ چاودێری ئێران بکات، ئێران پێشتر به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده‌نوبوو ملکه‌جی کۆنترۆڵکردن و جاودێری بن.

هه‌روه‌ها ده‌ڵیت تێپه‌ربوونی کات ده‌رده‌خات ئه‌و ڕیکه‌وتنه‌ تاچه‌ند کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێران ده‌بێت، ڕۆژانێک بوه‌ ئێران دروشمی دژ به‌ئه‌مریکا ده‌وته‌وه‌، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ ئه‌مریکایه‌ چاودێری ناوه‌کی و دامه‌زراوه‌کانی ئێران ده‌کات. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی ڕژدانه‌ بجوڵیته‌وه‌ له‌پرسی دیمکراتی و مامه‌ڵه‌کردن له‌گاڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ئه‌و ده‌ستانێت که‌ڵک وه‌رگرێت کرانه‌وه‌ بێت بۆ ئێران به‌ڕووی جیهاندا.

ووریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ کاوه‌ ئاهه‌نگه‌ری ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حزبی دیمکراتی کوردستان کردوه‌.

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی وتوێژه‌که‌دایه‌

XS
SM
MD
LG