Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: جەبار جەمال غەریب

  • Balen Salih

جەبار جەمال غەریب

جەبار جەمال غەریب

نەک هەر ڕۆمان بەڵکو چیرۆکیش بە بەراورد بە شیعر خاوەنی مێژوویەکی نوێن بەڵام توانیویانە وەک ژانرێکی فەرهەنگی جێی خۆیان لە هزری خوێنەری کورددا جێگیر بکەن.

با قسەمان لەسەر ڕۆمان بێت، وەک دەگوترێت لە خوێندنەوەی ڕۆمانێکدا دنیایەک شت فێر دەبین لە بارەی مێژوو، کاراکتەرەکان، پەیوەندییەکان، ئەفسانەکان و ڕۆژگار و کارەساتەکان و تەنانەت ساتە وەختە خۆشەکانیش گەر هەبن.

لە سادەترین پێناسەیدا ڕۆمان ژیارێکە بە خامەی ڕۆماننوس خۆی دەنوسێتەوە و بەزمانێکی فەنتازیاییەوە خۆی دەخاتە بەردەم خوێنەرانی خۆی و ئاشنایەتیەکی گەورە لە نێوان خوێنەران و کاراکتەرەکاندا دروست دەکات بە شێوەیەک هەندێک جار خوێنەر بە خۆی بزانێت یان نەزانێت دەبێتە کاراکتەرێکی ناو ڕۆمانەکە و بەشدارییەکی ڕاستەقینەشی دەبێت لە چنینی درامایی ڕووداوەکانی ناو ڕۆمانەکەدا.

(جەبار جەمال غەریب) ئەرکە فەرهەنگیەکەی هەر تەنها لە نوسینی ڕۆمان و چیرۆکدا سنوردار ناکات بەڵکو شیکردنەوەش بە بەشێکی دانەبڕاو لەو ئەرکەی خۆی دەزانێت شیکردنەوەکانی بۆ ڕۆمان و چیرۆک و دەقە شانۆییەکانیش لە کتێبێکدا (خوێندنەوەی کتێب) بڵاو دەکاتەوە.

جەبار جەمال غەریب، خۆی لە قەرەی ئاینەکانیش دەدات و باسلە فۆرمولەکردنی ئاینەکان دەکات لە کولتوری کوردیدا، ئەمە بێ لەوەی لە کتێبێکی جودادا چیرۆکەکانی ناو تەورات دەگێڕێتەوە.

ئایا ئەم نوسەرەمان لە ڕۆمانی ( زێبرا، ناوێک بۆسەر کێلەکەم) توانیویەتی ئەو وردەکارییەکانەی ژیانی ئەمڕۆ باس بکات کە من و تۆ نایبینین یان درکی پێناکەین؟

ئایا ڕۆمانەکانی فەرهەنگی کوردیمان خوێنەری ڕژدی دروستکردووە بە شێوەیەک بیخاتە بەردەم پرۆسەی گەڕان بە شوێن وەڵامەکاندا؟

ئایا کەسایەتیەکان لە ڕۆمان و چیرۆکەکانی جەبار جەمال غەریبدا، ڕووداوەکان دروستیان دەکەن یان پێشتر خودی نوسەر بە ناخیاندا شۆڕبۆتەوە؟

ئایا دەکرێت هەر ڕۆمانێک لە ڕۆمانەکانی (جەبار جەمال غەریب) وەک قۆناغێکی جیاواز لە تەمەنی فەرهەنگی ئەم نوسەرەمان لێی بڕوانین؟

ڕۆماننوس (جەبار جەمال غەریب) لە بەرنامەی ( ژیان لە فەرهەنگدا ) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیارەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

XS
SM
MD
LG