Accessibility links

پەنتاگۆن ستایشی هێزی پێشمەرگە دەکات


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پەنگاتۆن)
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پەنگاتۆن)

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ستایشی هێزی پێشمەرگە دەکات بۆ سەرکەوتنەکانیان لە پاککردنەوە و ئازاد کردنی گوندەکانی باکوری عێراق لە ملیتانەکانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی.

هێزی پێشمەرگەی
هێزی پێشمەرگەی

هێزی پێشمەرگە بە هاوکاری هێرشە ئاسمانییەکانی هێزی هاوپەیمانان لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەستیان گرتووە بەسەر زیاتر لە 200 کلیۆمەتر دووجا و 7 گوندیان لە چەکدارانی داعش پاککردۆتەوە.

دیمەنە ڤیدیۆییەکانی کە لە ڕۆژی هەینی لەلایەن پەنتاگۆنەوە بڵاو کراونەتەوە نیشان دەدەن هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکا زێرەپۆشێکی داعش تێکدەشکێنێت کە وەکو ماشێنێکی بەبۆمب کراو بەکار دەهێنرا. ئەو هێرشە ئاسمانییە کرایە سەر ناوچەیەک لە نزیک دوزخورماتو.

پەنتاگۆن دەڵێت هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان بەڕێبەرایەتی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت بۆ لەناوبردنی پێگە، بونیاد و کەرەستەی داعش وە هەروەها پشتیوانی کردن لە کوردەکان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:00:53 0:00

XS
SM
MD
LG