Accessibility links

ئومێدەوارین سەرۆکی هەرێم سەروەری یاسا بپارێزی بەو شێوەی سەرۆک ئوباما ئاماژەێ پێی ئەکا

  • Jani Diylan

Tara Hussain

Tara Hussain

دیارە جیهان وەکو جاران نەماوە و ئینترنیت چرکە بە چرکە بە جیهان دەمانبەستێتەوە، هەر وەکو لە میدیاکان بینیمان و گۆێبیستی سەرۆک ئوباما بووین کە دەڵی من دوو تیرمی خۆمم بە کۆتایی گەیاندووە و حەزیش دەکەم دووبارە خۆم هەڵبژێرمەوە بەڵام یاسا رێگام پێ نادات، سەرۆک وەزیری یۆنان بە هۆێ قەیرانیە ئابوری و داراییەکە کە تووشی وڵاتەکەی بوە، دەست لە کار دەکێشیتەوە وە جۆرەها نموونەی تر. کە بێگومان ئەمانە وانەی زیندوو و لە بەر چاوون. ئایا هەرێمی کوردستان جیاوازە و بەدەرە لەو یاسایانە وە یاخود پابەندە بە هەمان ئەو یاسایانە و سیستمی دیموکراسی؟

Barzani

Barzani

تارا حوسەین جێگری تەڤگەری ئازادی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بێگومان ئێمەش وەکو تاکێکی هەرێمی کوردستان، وەکو کوردێک لە ئەم ناوچەیە ئومێدەوارین کە یاسا بتوانێ سەروەر بێ وەکو ئەوەی کە سەرۆک ئوباما ئاماژەێ پێی ئەکا سەرۆکی ئێمەش، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بە هەمان شێوە بە هەمان رێچکە بتوانیایا سەروەری یاسا بپارێزێ، بێگومان لە ئەنجامی پاراستنی ئەو سەروەریەی یاسادا تاکەکانی تۆێش بەختەوەر ئەژێن، قەیرانەکان کەمتر ئەبێتەوە وە یاسا بۆ خۆێ واتایەکی ئەبێ لە هەرێمەکەدا. تارا خانم هەر وەها دەڵێت سەرەوەری یاسا چەندە گرنگە، گەورەیی سەرۆک و پیرۆزی سەرۆکیش لە ماوەی خۆێ و لە مێژووی خۆێدا بە پیرۆزی ئەمێنێتەوە، بەلام بە داخەوە ئەوەی کە لە لای ئێمە هەتا ئەمرۆ ئەگوزەری، ئەم پرسە جیاواز لەوەی سەروەری یاسای نەپاراستووە یاخود هەمان رێچکەی نەگرتووە، ئەمرۆ لە لای ئێمە یاسا وە ژیانی کۆمەڵانی خەڵک وە هەموو شتەکانی ئێمە سیاسەت، بازار، ئابوری، بازرگانی، پەروەردە و هەموو شتێک ماوەی چەند مانگێکە بوەتە قوربانی پرسی سەرۆکایەتی هەرێم لە هەرێمی کوردستان. تارا خانم دەشڵێت ئەگەر بێت و لایەنەکانی بە مانەوەی بارزانی درێژە بدەن ئەو سازشە نەک سازان".

XS
SM
MD
LG