سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردوگان لە رۆژی سێشەممە فەرمانێکی نوێ بە سەرۆک وەزیر ئەحمەد داوودئۆغڵو دا بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کار بەرێکەر پێش هەڵبژاردنەکان.
ئەردوگان لە رۆژی دووشەممە داوای هەڵبژاردنێکی پێش کاتی کرد بۆ سەرۆکایەتی و ووتی ئەوە بوە کارێکی پێویست پاش سەرنەگرتنی هەوڵدانەکان لە پێکهێنانی حکومەتێکی هاوبەش پاش دەنگدانەکانی 7 مانگی شەش.
داوودئۆغڵو ئێستاکە ناچارە لە پێکهێنانی حکومەتێکی کاتی لە ماوەی پێنج رۆژی داهاتوودا بۆ گەیاندنی تورکیا بە هەڵبژاردنەکانی نوێ کە وا چاوەروان دەکرێت لە سەرەتای مانگی 10 ئەنجام بدرێت.
پارتی گەلی کۆماریەکان(جەهەپە} و پارتی بزوتنەوەی ناسیونالیستەکان(مەهەپە)ئامادە نەبوونە لە حکومەتێکی هەلبژێردراوودا بەشداری بکەن، کە ئەمە فیشار بەسەر داوودئۆغڵودا دەهێنی بۆ پێکهێنانی کابینەیەک لەگەڵ پارت دیموکراتیکی گەڵانی سەر بە کورد(هەدەپە} وە هەر وەها کەسانێکی ناسراوو لە دەرەوەی پەرلەمان.
پێشبینی پێکهێنانی حکوموتێکی کاتی لەگەڵ هەدەپە پێشبینیەکی بریار نەدراوە بۆ داووئۆغڵو کە تاوانباری هەدەپە دەکات بە بەرەیەک بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان.
لە لایەکی ترەوە سەلاحەدین دیمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە لە رۆژی سێشەممە ووتی پارتەکەی ئامادەیە لە حکومەتێکی هاوبەشی کاتیدا بەشداری بکات بەڵام بۆێ سەیر نییە ئەگەر بێت و هەوڵی دوور خستنەوەیان بدرێت.