Accessibility links

مێزگرد: لە هەرێم سازان یان چارەسەر


بەلای زۆرێک لە چاودێرانەوە ئەوەی ئێستا لە هەرێمی کوردستانی عیراق بە قەیرانی سیاسی ناودێر دەکرێت، تەنها بریتیە لە ململانێیەک بۆ سەپاندن و جێگیرکردنی بەرژەوەندیەکانی لایەنەکان، بە شێوەیەک تیایدا هەموو شتەکان باس دەکرێن تەنها بەرژەوەندی گشتی خەڵک نەبێت کە دووچاری قەیران و کێشەی قووڵ بوونەتەوە بەهۆی ژمارەیەک کێشەی گەورەی وەک نەبوونی موچە و کەمی یانیش نەبوونی خزمەتگوزاریەوە.

ئه‌مین فه‌ره‌ج
ئه‌مین فه‌ره‌ج

هەموو ئەم دانوستاندنانەش کە دەکرێن لە پێناو وەک دەگوترێت (سازان) دایە بەڵام ئەوەی ئامادەیی نییە پێناسەیەکی هاوبەشە بۆ سازان.

میوانەکانی مێزگرد:

مەسعود عەبدولخالق، سەرنوسەری دەزگای ستاندارد

ئەمین فەرەج، پسپۆڕی زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین

یەکێک لە پرسە سەرەکیەکان ئەوەیە ئەم لایەنانە سازان لەسەر چی و بۆچی دەکەن؟

مه‌سعود عه‌بدولخالق
مه‌سعود عه‌بدولخالق

هەر پێنج لایەنە سەرەکیەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق جەخت لە سازان دەکەنەوە، بەڵام تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت نەگەیشتونەتە سازان، بۆچی؟

ئایا گەر سازان تەنها سنوردار بێت بە 5 لایەنەکەی هەرێمەوە وەردەچەرخێت بۆ ترازان؟

زۆر باس لەوە کراوە سازان بە مانای چارەسەرکردنێکی ڕژد و ڕاستەقینەی دۆسێکان نییە و لە بری ئەم هەموو سازانانەی دەکرێن دەبێت بە شوێن کردنەوەی گرێ کوێرە ئاڵۆزکاوەکانەوە بن.

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:47 0:00

XS
SM
MD
LG