Accessibility links

سالار مەحمود: بە پێی یاسا ئێمە ئێستا سەرۆکی کوردستانمان نییە

  • Jani Diylan

Salar Mahmoud سالار مه‌حمود

Salar Mahmoud سالار مه‌حمود

بارزانی هەر لە 20 مانگەوە کۆتایی بە ماوە یاساییەکەی هاتوو و ئیتر وەکو سەرۆکی پێشیین لێ دەروانرێت تا کاتی یەکلاکردنەوەی ئەم پرسە، بەڵام سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە سەرۆکی کار بە رێکەرە، ئایا بەو شێوە خۆێ نواندووە؟

سالار مەحمود ئەندام پەرلەمانی هەرمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی ئەمەریکا دەڵێت"بە پێی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان – مادەی 15، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کاروبارەکان بەرێ ئەبا ، بەڵام بە دڵنیاییەوە هەموو لایەنەکان کەم تەرخەمن لەوەی کە نەتوانرا لە کاتی خۆێدا ئەم بۆشاییە پر بکرێتەوە وە ئێستاکە پەرلەمان و دام و دەزگاکانی دەوڵەت لە تەنگەژەیەکی زۆردان وە هێزە سیاسیەکانیش لە گفت و گۆدان بۆ چارەسەریەکی گونجاو، بەڵام هەموو ئەمانە لەسەر حیسابی خەڵکی کوردستان، لەسەر ژیان و حاڵەتی دەروونی و کۆمەڵایەتی خەڵکی کوردستان کەوتووەتەوە.کاک ساڵار هەر وەها دەڵێت پەرلەمان کارەکانی را ناگرێت وە پێویستە کارەکانی خۆێ چڕتر کاتەوە بەڵام بە دیدی من ئیرادەیەکی گشتی هەیە بۆ لاوازکردنی رۆڵی پەرلەمان وە خودی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش لەم بوارەدا کەم تەرخەم بوە".

XS
SM
MD
LG