Accessibility links

بە هۆی هێرشێک لە عێراق 23 کەس دەکوژرێن


کاربەدەستانی لەشکری و پۆلیس ڕادەگەیەنن بەلایەنی کەم 23 سەربازی عێراقی و ملیتانەکانی هاوپەیمانیان لە ڕۆژی یەکشەممە بەهۆی هێرشێکی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە هەرێمی ئاڵۆزی ئەنبار کورژان.

کاربەدەستان دەڵێن لە هێرشەکەی ڕۆژی یەکشەممەدا 17 سەرباز و شەش چەکداری سوننەی کوژران، کە لە ناوچەیەکی دووردەستی باکوری ئەنبار ڕوویداوە.

کاربەدەستان دەڵێن چەکدارانی داعش هێرشبەری خۆکوژ و گوللە هاوەنیان بەکار هێناوە لەو هێرشەدا. سەرکردەیەکی لەشکری ژەنەڕاڵ قاسم ئەل دولەیمیش بە سوکی بریندار بووە.

ئەم هێرشەی ڕۆژی یەکشەممە دوو ڕۆژ پاش ئەو هێرشێکی ترە کە هەرلە هەرێمی ئەنبار نزیکەی 50 سەربازی تێدا کوژران.

XS
SM
MD
LG