Accessibility links

موحەمەدی حاجی مەحمود: کۆبوونەوەکان زیاتر لەسەر دابەشکردنی داهاتی کوردستانە و ڕەنگە شەرم بکەن باسی بکەن

  • Balen Salih

موحەمەدی حاجی موحمود

موحەمەدی حاجی موحمود

کۆبوونەوەکانی پێنج لایەنە سیاسیە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق بەردەوامن و ئەمڕۆش یەکشەممە شوێنی کۆبوونەوەکان لە هەولێرەوە گواستراونەتەوە بۆ سلێمانی.

ئەم کۆبوونەوانە بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی هەرێمی کوردستانە کە ئێستا بە قەیرانی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم ناودێر دەکرێت.

سکرتێری حیزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان دەڵێت دوو هۆکار هەن بۆ گواستنەوەی وتووێژەکانی پێنج لایەنەکە، یەکەمیان بەردەوامیدانە بە پەنجا بە پەنجا لە نێوان هەولێر و سلێمانی و دووهەمیشیان وەک دەڵێت ئەوان پێنج لایەنن و دەیانەوێت لە ئوتێلێکی پێنج ئەستێرەییدا بن.

موحەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت ئەم کۆبوونەوانەی دەکرێن تەنها لە پێناو کۆبوونەوەی تردایە و هەر پێنج لایەنەکەش نایانەوێت بگەنە ئەنجام و ناشیانەوێت لێکتێبگەن و دەشڵێت ئەگەر ئەو لایەنانە بیانەوێت کێشەکان چارەسەر بکەن ئەوا کێشەکان زۆر بە ئاسانی چارەسەر دەکرێن، بەڵام دیارە نایانەوێت بگەنە چارەسەر تەنها ئەوەندە نەبێت دەیانەوێت خەڵکی کوردستان ماندوو بکەن.

سکرتێری حیزبی سۆشیالیست دیموکرات دەڵێت بەڵێ چارەسەرکردن ئاسانە چونکە ئەوەی شەڕیانە لەسەر چ نەوت بێت یان پارە یان خاک یان خەڵک بەشی هەموویان دەکات و دەشڵێت کێشەی سەرۆکی هەرێم کە کردوویانە بە بەهانە و سەرۆکی هەرێم کێ بێت یان کێ نەبێت با لایەنەکان بێن و کاندیدی خۆیان هەبێت و بیهێننە پێش با خەڵک دەنگی بداتێ.

موحەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت نوێنەرانی ئەمریکا و بەریتانیا و نەتەوە یەکگرتووەکانیش هاتنە کۆبوونەوەکان و ئامۆژگارییان کردین و ڕاستە ئامۆژگارییەکانیان لە ڕووی دڵسۆزییانەوە بووە بەڵام وەک دەڵێت"من بۆخۆم شەرمم دەکرد، کۆمەڵێک قسەیان کرد ئەوان کە ئامۆژگاریمان بکەن کورد بۆخۆتان ڕێکبکەون."

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ موحەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حیزبی سۆشیالیستی کوردستان کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG