Accessibility links

دکتۆر کرمانج گوندی: ئەگەر بێت و دەسەڵاتی حیزبەکانی کوردستان لەگەڵ دەسەڵاتەکانی حکومەتەکانی مۆگابی و عیدی ئەمین بەراوورد بکەین، خەڵک بەددتر حیسابیان بۆ دەکات

  • Jani Diylan

Dr. Kirmanj Gundi

Dr. Kirmanj Gundi

شەقامی کوردی دەمێکە چاوەرێ لایەنەکانە لە بارەی دەرئەنجامی دانوستاندنەکانیان لە بارەی مانەوەی سەرۆکی پێشینی هەرێم لە پۆستەکەیدا، هەرچەند چاو و راوێک لە ئارادایە گوایە گەیشتوون بە رێکەوتنێک، ئەگەر بێت و راست بێت ئایا واتە لایەنەکان پاشە کشیان لە داخوازیەکانیان کردوون؟

دکتۆر کرمانج گوندی پرۆفیسۆری رێبەرایەتی پەروەردە لە زانکۆێ ئیالەتی تەنیسی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت"هەر لایەک کە دەچێتە سەر مێزی دانوستاندن بەو مەرامە ناتوانێت بچێت بڵێ من 100%100 ئەوەی کە دەمەوێت بە دەست دێنم،هەردوو لا واتە پارتی و لایەنەکانی تر دەبێت سازانێک یان سازشێک بکەن، شتێک بدەن لە بەرامبەر ئەوەی شتێک وەربگرن. دکتۆر کرمانج هەر وەها دەڵی ئەم شتە ئەوەندە پیچیدە وە یاخود ئالۆز نییە ئەگەر مەرامی سیاسی نەبێت و لەوەدا سەرچاوە بگرێت و لەودا کۆتایی بێت کە بەرژەوەندیەکانی نەتەوە و نیشتمان و بەرژەوەندیەکانی ئەو میللەتە برسیە بخەنە سەرۆێ مەرامەکانی حیزبیان. دکتۆر کرمانج دەشڵێت ئەگەر بێت و دەسەڵاتی حیزبەکانی کوردستان لەگەڵ دەسەڵاتەکانی حکومەتەکانی مۆگابی و عیدی ئەمین بەراوورد بکەین، خەڵک بەددتر حیسابیان بۆ دەکات".

XS
SM
MD
LG