Accessibility links

هاوناز: 27 سـاڵ دور لە باوشی دایک


دوای 27 سـاڵ ژیان له‌ نێو کولتوری فارسدا کچه‌ کوردێک بە خانەوادەکەی لە هەڵەبجە شـاددەبێتەوە، دوای 27 سـاڵ کچێـکی هەڵەبجەیی دوای دابڕانێـکی زۆر دایکی دەدۆزێتەوە و دەردەکەوێت ناوە کوردیـیەکەی هاونازە.

هاوناز کە ناوە ئێرانیـیەکەی مریەم بوو، کاتێـک بۆ هەڵەبجە دەگەڕێتەوە، دەیان خێزانی ئەو شارە کە منداڵیان لە کیمیابارانی هەڵەبجە بێ سەروشوێن بوون، مریەمیان بە کچی خۆیان زانی.

بەڵام پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی پـشکنینی DNA ، دەرکەوت ئەم کچەی کە بۆ چەندەها سـاڵ بوو بە مریەم ناسرابوو هاونازە.

یەحیا بەرزنجی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە وتووێژی کرد لەگەڵ هەر یەک لە هاوناز و گیلاسی دایکی و ڕێبازی برای کە لە ئێسـتادا لە هۆڵەندا نیشتەجێـیە. هەروەها سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیـیانی هەڵەبجە لوقمان حەکیم ئەویش بۆ دەنگی ئەمەریکا لێدوانی دا و گوتی ئێسـتا منداڵێـکی تری هەڵەبجە گەڕاوەتەوە و پـشکنینی DNA بۆ دەکەین.

ڕۆژنامه‌وانی وێنه‌گر دره‌و مه‌هدی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ کۆمه‌ڵێـک وێنه‌ی هاونازی بۆ ناردوین، سوپاسی ده‌که‌ین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:22 0:00

XS
SM
MD
LG