Accessibility links

بارودۆخی فەرهەنگ و ڕۆشنبیریی لە سایەی قەیرانەکاندا


بارودۆخی هەرێمی کوردستان زۆر لەوە ئاڵۆزترە کە لەهەواڵەکاندا دەردەکەوێت، بەڵام ناکرێت فەرهەنگ و ڕۆشنبیریش لەیاد بکەین، کە تێکڕا پەیوەندیان بە ژیانی شارستانی و کولتوری هاوڵاتیانەوە هەیە. ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە و چالاکییە هونەری و فەرهەنگییەکان لەناو ئەو هەموو قەیرانەدا جێی دڵخۆشییە.

کتێبخانە
کتێبخانە

هەژار مەجید بەڕێوەبەری ناوەندی ڕۆشنبیری ئەندێشە لەمیانەی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "لەکاتێکدا کە شەڕ و ئاژاوە و ناسەقامگیری هەیە، دەبێت تۆ دەریچەیەک بۆ خەڵک بکەیتەوە کە هەناسەیەکی تیدا بدات. ئەم دەریچەیەش لە رۆشنبیری و هونەردا بەرجەستە دەبێت".

هەروەها دەڵێت "هەفتانە ئێمە لە کۆڕ وسیمینارەکانماندا و تەنانەت پرۆژەیەکیشمان هەیە بۆ خوێندنەوەی چیرۆک بۆ منداڵان، کە پێشوازییەکی گەورەی لێدەکرێت کە تەسەورمان نەدەلکرد. خەڵک دەیەوێت خەمە ئابووریەکەی و خەمە سیاسییەکەی لەبیربچێتەوە"

دەقی وتووێژەکەی ئاسۆ جەبار لەگەڵ هەژار مەجید

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:32 0:00

XS
SM
MD
LG